• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٢ی دێسامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

نوێنەری پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لەگەڵ ناوەندی "نێونەتەوەیی ئۆڵۆف پاڵمە" کۆ بووەوە

زایینی: ٢٨-٠٩-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٧/٠٦ - ١٦:٤٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
نوێنەری پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لەگەڵ ناوەندی
کوردستان میدیا: نوێنەری پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە وڵاتی سوید لەگەڵ بەرپرسی ناوەندی نێونەتەوەیی "ئۆڵۆف پاڵمە" کۆ بووەوە و چەند پرسێکی ڕۆژ، تایبەت بە کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کرد.

ڕێکه‌وتی ٥ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی، نوێنه‌ری پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی دێموکرات "حه‌مید ته‌یمووری" له‌ وڵاتی سوید به‌ مه‌به‌ستی دیدار و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ناوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی "ئۆڵۆف پاڵمه"‌ "ئانا سوێند سرۆم Anna Sundström" به ‌فه‌رمی سەردانی ئەو ناوه‌نده کرد‌.

ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ له‌ کاتژمێری ٢ی پاشنیوه‌ڕۆ تاکوو ٣ی پاشنیوه‌ڕۆی خایاند و له‌و دیداره‌دا له‌ سه‌ر کوردستان و ناوچه‌که‌ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌یان تاوتوێ کرد:
ـ ته‌وه‌ری یه‌که‌می باسه‌که‌ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی گشتپرسی له‌ باشور کوردستان بوو که‌ "ئانا سوێند" کۆمه‌ڵێک پرسیاری هێنایه‌ به‌ر باس که‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ چۆن بووه‌ و حیزبی دێموکرات چ ڕۆڵێکی هه‌بووه‌؟ نوێنه‌ری پێوه‌ندییه‌کانیش باسی گشتپرسی کرد و وتی:‌ هه‌ڵبژاردن له‌ که‌شوهه‌وایه‌کی دێموکراتیانه و سه‌رده‌میانه‌ بووه‌، هه‌موو که‌س ئازادانه‌ چوونه‌ته‌ سه‌ر سندووقی ده‌نگدان و ده‌نگیان داوه‌.‌ پێشبینییه‌کان پیشان ده‌ده‌ن که‌ سه‌ره‌وه‌ی ٩٠ له‌سه‌دی خه‌ڵک ده‌نگی بە سه‌ربه‌خۆیی داوه‌.

هەروەها ناوبراو وتی: هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای باسکردنی گشتپرسی حیزبی دێموکرات پشتیوانی له‌و پرسه‌ کردووه ‌و ئاماده‌یی خۆشی پیشان داوه‌ که‌ هه‌ر کارێکی پێ بسپێرن ئاماده‌ی جێبه‌جێ کردنیە. هه‌ر له‌و بواره‌شدا حیزبی دێموکرات بۆ پشتیوانی و هاندانی خه‌ڵک بۆ ده‌نگدان، که‌رنه‌ڤاڵی ڕێک خست و کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی به‌ ئاماده ‌بوونی ڕێبه‌ری حدکا ئه‌و که‌رنه‌ڤاڵه‌یان به‌ڕێوه‌ برد. "ئانا سوێندسرۆم" کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی باس کرد و هیوای خواست وڵاتانی ده‌وروبه‌ر تێبگه‌ن و کێشه‌کان نه‌بنه‌ هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌ ناوچه‌که ‌و هیوای خواست که‌ وڵاتانی ئۆرووپا و زلهێزه‌کانیش یارمه‌تیده‌ر بن بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه‌کان.

ـ ته‌وه‌ری دووهه‌می باسەکە تایبەت بوو بە حیزبی دێموکرات و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نوێنەری حیزبی دێموکرات ئاماژەی بە دووبارە دەستپێکردنەوەی خەباتی چەکداری و چالاکییەکانی حیزبی دێموکرات لە ناوخۆی ڕۆژهەڵات کرد و هەروەها باسی پشتیوانی کردن و دەربڕینی خۆشی و شادی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی سەرکەوتنی گشتپرسی باشووری کوردستان و ترسی ڕێژیم لە جووڵانەوەی حیزبی دێموکراتە کە بەردەوام هەڕەشە دەکات.

ـ ته‌وه‌ری سێهه‌م باسی ڕێکخراوه‌کانی حدکامان کرد که‌ پێکهاتوون له‌ یه‌کیه‌تیی ژنان، لاوان، خوێندکاران. نوێنه‌ری پێوه‌ندییه‌کان باسی چالاکی ژنان و خوێندکاران و لاوانی کرد له‌ کوردستان و ته‌نانه‌ت له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی ئورووپایش ئه‌م ڕێکخراوانه‌ به‌تایبه‌ت له‌ سوید ‌ زۆر چالاکن و زۆرێک لە ئەندامانی ڕێکخراوی لاوان و ژنان ئه‌ندامی لاوانی سووسیال دێموکرات و سووسیال دێموکراتن و زۆریش له‌و بوارانه‌دا چالاکن و هەروەها ئاماژەی بەوەش دا کە کۆمه‌ڵێک له‌ ئه‌ندامانی حدکاش پۆستی به‌رزیان له‌ نێو داموده‌زگای سووسیال دێموکرات هه‌یه‌ و له‌ ناوه‌نده‌کاندا چالاکییه‌کانیان به‌رچاون. هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م ڕێکخراوانه‌ پێویستیان به‌ پاڵپشتی ئێوه‌ هه‌یه‌، له‌ هه‌موو بواره‌کاندا و له‌ کوردستاندا زۆر پێویستیان به‌ ئه‌م ناوه‌ندانه‌، وه‌ک ناوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی "ئۆڵۆف پاڵمه" ‌ که‌ ئەم ڕێکخراوە به‌تایبه‌تی له‌ بواری پرسی مافی مرۆڤ زۆر پڕوپاگه‌نده‌ ده‌که‌ن، که‌ یارمه‌تی هه‌موو ئه‌و ڕێکخراوانه‌ ده‌ده‌ن که‌ بۆ پرسی مافی مرۆڤ تێده‌کۆشن. ڕێکخراوه‌کانی حدکاش چالاکییه‌کانیان هه‌موو له‌و بوارانه‌ دایه‌ و به‌تایبه‌تی بۆ ئازادی میلله‌ته‌که‌یان له‌ به‌رانبه‌ر دوژمنی دڕنده‌ی وه‌ک ڕێژیمی ئاخوندیی ئێران تێده‌کۆشن. نوێنەری حیزبی دێموکرات باسی ئه‌وەی کرد که‌ چالاکی ئه‌م ڕێکخراوانه‌ سنوورداره‌ و ناتوانن له‌ کوردستان به‌ دڵی خۆیان چالاکی ئه‌نجام بده‌ن. هه‌روەها نوێنەری حیزبی دێموکرات داوای ئەوەی کرد که‌ ‌ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌ ڕێنمایی و پێشنیاری خۆیان و ته‌نانه‌ت ماددی و مه‌عنه‌وی یارمه‌تیده‌ر بن.

"ئانا سوێند سرۆم" باسی کرد که‌ ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستیان بێ له‌ داهاتوودا دەیکه‌ن و وتی: ئاگامان له‌ چالاکییه‌کانی یه‌کتر ده‌بێ. ناوبراو سپاسی نوێنه‌ری پێوه‌ندییه‌کانی کرد بۆ زانیارییه‌کانی له‌ سه‌ر ڕێکخراوه‌کان و جه‌ختیشی له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ له‌ داهاتوودا ئه‌م چاوپێکه‌وتنانه‌ درێژه‌ی هه‌بێ و هیوای خواست که‌ پرسی کورد به‌ ئاشتیانه‌ و به‌بێ شه‌ڕ چاره‌سه‌ر بکرێ.

نوێنه‌ری پێوه‌ندییه‌کانی حدکاش سپاسی ناوبراوی کرد، بۆ ئه‌وەی کاته‌ی به‌ ئەوان داوە و داوای سه‌رکه‌وتنی زیاتر و بەرەو پێشچوونی ناوه‌نده‌که‌یان کرد.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٤ لەم ژمارەیەدا:

ــ قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
ــ ڕاسان و پێشمەرگە
ــ ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
ــ بورجی بابل
  • مەرگی نووسەر مەرگی نووسەر
    ئه‌وه‌ ده‌زانین ده‌ق، بە تەنیا بە دێڕێک ناڵێن کە لە لێزگەیەک وشە پێکهاتبێ که‌ واتایه‌کی ئاسمانی ("په‌یام"ی نووسەر-خودا)ی لێوه‌ده‌رچێ؛ به‌ڵکوو که‌شایه‌کی فره‌رەهەندە،‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ نووسینێکی جۆراوجۆردا، که‌ هیچ کامیان خاوەن رەسەنایەتی نین، له‌وێدا تێکه‌ڵ به‌ یه‌ک ده‌بن و له‌یه‌ک ده‌نگوێن.
  • سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان
    ئێستا دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر لە ڕووداوەکە، خەڵکی ناوچەکە لە زۆر ڕووەوە لە ژێر گوشاردان و سەرمای زستان و باران لەلایەک، نەبوونی خانوو یان تەنانەت لە هەندێک شوێن خێوەتیش لەلایەکی‌تر خەڵکی نیگەران کردووە.
  • راسان و پێشمەرگە راسان و پێشمەرگە
    لە راساندا گۆڕەپانی خەبات ئەوەندە بەرفراوان بووە كە دەرفەتی بۆ یەك بە یەكی ئەندامانی كۆمەڵگا رەخساندووە تاکوو بەپێی شوێن و رێگەی خۆی هەنگاو بنێت و هیچ جیاوازییەك لە بواری ئەرك و جێبەجێ كردنەوە بوونی نییە، تەنیا ئەوە پێویستە ئەو كردارە لە خزمەتی رزگاركردنی نەتەوەدا بێت.
  • بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا
    هەموو لایەک دەبێ باش بزانن کە شارستانیەت و کولتوور شتی دینامیکن و لە رەوتی مێژوودا دەتوانن تووشی ئاڵوگۆڕ بن، بەرز بن یان لەنێوبچن.
  • زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن
    دوایین ڕاپۆرتە پێوەندیدارکان بە بارودۆخی ژیان پاش بوومەلەرزەی ٢١ی خەزەڵوەر لە پارێزگای کرماشان کە زۆرتر له ١٠هزار کوژرا و بریندا لێکەوتەوە، دەری دەخات کە سەرباری تێپەڕینی زۆرتر له سێ هەفته بەسەر ئەم تراژێدیا، هێشتا هیچ هەنگاوێکی شوێندانەر بۆ ساڕێژکردنەوەی برینی زامداران هەڵنەگیراوە.
  • کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم
    ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەشێکی کەم لە ماڵە ڕووخاوەکان پشکێندراون و ئاماری بی سەروشوێنەکان هێشتا دیار نییە و مەزەندە دەکرێ کە ئاماری کوژراو و بریندارەکان زۆرتر بێت.
  • قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
    لە ئاخاوتنێکدا لە ٨ی مارسی ١٩٨٩ی زایینیدا، دوکتور قاسملوو پێداگری لەسەر ئەوە دەکا کە "خەبات بۆ ئەوەی ژن مافی خۆی وەربگرێ، بە هیچ شێوەیەک جودا نییە لە خەباتی میلەتەکەمان بۆ دێموکراسی و خودموختاری."
  • یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن
    چونکە تا کاتێک ژنانی عەرەبستان بتوانن بە بێ مۆڵەتی پیاوی بنەماڵە – باوک، هاوسەر، جاری وایە تەنانەت کوڕەکەی خۆی – کار بکەن، بڕۆنە سەفەر، کاروباری یاسایی ئەنجام بدەن و بەشێوەیەکی دیکە بەشداری لە ژیانی کۆمەڵایەتی بکەن، وڵات ناتوانێ هەست بە هێزی ئابووری نیوەی دیکەی کۆمەڵگا بکات.
  • ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان
    لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام باس له نەبوونی خزمەتگوزاری و گوێنەدانی بەرپرسانی ڕێژیم لەو بارەیەوە کراوە بەچەشنێک کە نەتەنیا یارمەتی بە خەڵک نادەن بەڵکوو تەنیا بۆ سەیر و سیاحەت دەچنە شوێنی بوومەلەرزەکە؛ ئەو باسەش لە ڕاگەیەندنەکانی ڕێژیم لەوانەش "ایرنا" و "ایسنا" بڵاو بووەتەوە هەروەها هەندێک لە ڕۆژنامەکانی ڕێژیم وەک "ابتکار" بە تیتری گەورە نووسیان "تور زلزلە گردی!" .
  • ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان
    واتای دووهەم: ئەو ڕێژە ئاوە، بۆ وەدیهێنانی خواست و ویستی کۆماری ئیسلامی زۆر کەمە، واتە ژینگە گەورەترین بەربەستی سەر ڕێی کۆماری ئیسلامییە بۆ وەدیهێنانی خەونەکانی.
  • ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
    شەڕی داگیرکەرانی کوردستان بەرامبەر بە نەتەوەی کورد بە گشتی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەتایبەتی، تەنیا بە ڕوبەڕووبوونەوەی نیزامی نەبەستراوەتەوە بەڵکوو دوژمن لە ڕێگای جیاجیا و یەک لەوان پڕوپاگەندەی بێبنەما بەردەوام هەوڵ دەدات پرش و بڵاوی لە نێو ماڵی کوردان دروست بکات تاکوو بەمشێوەیە زیاتر بتوانێت بە ئامانجە گڵاوەکانی بگات.
  • بورجی بابل بورجی بابل
    رووداوە کۆنە مێژووییەکان و تەنانەت ئوستوورەکانیش دەڵێن بۆ ئەوەیکە کۆمەڵگایەک لاواز بکەی تاکوو خۆی بەرەو پووکانەوە بڕوا، باشتر وایە کە ئاژاوەی تێ بخەی و خۆیان بە خۆیانەوە سەرقاڵ بکەی تاکوو هەم گرفتە سەرەکییەکە لەیاد بکەن و هەم تەنیا بە نێوخۆیانەوە خەریک بن و خۆیان ببنە هۆکاری داڕزاندنی خۆیان.
  • عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ
    لە پێوەندی لەگەڵ زەویلەرزەی پارێزگای کرماشاندا، بەرێزعەلی ئەشرەف مەجیدی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وڵامی چەند پرسیارێکی ڕۆژنامەی کوردستانی داوەتەوە کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک
    بەڵام وتووێژ و کارکردن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە هەندێک بابەت دا زۆر جیاوازییەکی لەگەڵ قسەکردن لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دا نییە بەڵکوو لەوانەشە خەساری زۆرتر بێت؛ بۆیە لە پێوەندی لەگەڵ ئەو نزیک‌بوونەوە پێویستە چەند خاڵ بەم شێوەی خوارەوە لە بیر نەکرێن.