کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات و کۆمەڵە

15:28 - 16 رەزبەر 2717

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی، هەیئەتێکی ڕێبەریی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی ئەبووبەکر مودەڕسی جێگری سکرتێری گشتیی کۆمەڵە، لە شاری سلێمانی، لەگەڵ هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی محەممەد نەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسی لە دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات کۆبوونەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا هەردوو هەیئەت ڕوانگە و بۆچوونی خۆیان لەسەر پرسە سیاسییەکانی ڕۆژ و بە تایبەت حەساسیەت نیشاندانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە شادی و خۆشی دەربڕینی کوردەکانی ڕۆژهەلات و گرینگی باندۆریکۆدەنگی و یەک گوتاری کورد لە بەرەو پێشچوونی دۆزی کورد دەربڕی.

هەروەها باسی ئەوە کرا پێویستە هێزەکانی رۆژهەڵات کۆدەنگی زیاتر لە ناویان دا ببێ و پرسی کورد لەو بەشەدا وەک هەمیشە بتوانێت کاریگەری لە سەر پارچەکانی تریش دابنێ بۆ بەهێز بوونی دۆزی کورد لە ڕۆژهەڵات.

لە کۆتاییدا دوو لایەن لەسەر بەردەوامی پێوەندییەکانیان جەختیان کردەەوە.