کوردستان میدیا: سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە لێدوانێکدا لەهەمبەر ئێعدامی هاووڵاتییان سه‌ركۆنه‌ی وڵاتی عێراق و ڕێژیمی ئێران ده‌كات.
لە ڕاپۆرتێکدا ئا‌نتۆنیۆ گۆترێش، سكرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به بۆنەی ڕۆژی جیهانیی خەبات دژی سزای ئێعدام ڕایگه‌یاند: ٤ وڵاتی جیهان ٨٧%ـی كۆی هه‌موو له‌سێداره‌دانه‌كانی جیهانیان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت و داوای کرد ده‌ست له‌و شێوازه وه‌حشیگه‌رییه هه‌ڵبگرن.
ناوبرا لەو وتارەدا باسی لەوەش کرد، له ٤ وڵات‌دا ٨٧% له سێداره‌دان تۆمار كراوه، ئه‌و وڵاتانه‌ش (عێراق و ڕێژیمی ئێران و چین و سعوودیه)ـه‌ن و ئه‌و ئامارانه‌ش له لایه‌ن نێرده‌ی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پشتڕاستكراونه‌ته‌وه.
گۆتێریش گووتی، نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت له بڕیاری له‌سێدارادانه‌كاندا و شاردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له‌ل ایه‌ن حكومه‌ته‌كانه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی بڕیاری له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت، ئێمه‌ی نیگه‌ران كردووه.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له‌و وڵاتانه کردووە، سزای له سێداره‌دان ڕاگرن و ده‌ست له‌و شێوازه وه‌حشیگه‌رییه هه‌ڵگرن، چونكه له سه‌ده‌ی ٢١دا جێگای سزای له‌سێداره‌دان نابێته‌وه.
بەپێی ڕاپۆرتی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ساڵی ٢٠١٦دا لانیکەم ٥٧٠ کەس لە ئێران‌دا ئێعدام کراون؛ ئەم ئامارەش لە حاڵێکدا بڵاو بوویەوە کە ماڵپەڕ و سەرچاوە خۆجێیەکانی چالاک لە کاروباری مافی مرۆڤ باسیان لەوە کردووە کە ئەم ڕێژەیە گەلێک زیاترە و بەهۆی ئیزن نەدان بە چالاکیی ڕێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە، ئاماری ڕاستین لەمبارەوە نادرکێت.