کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە پێتەختی ئێران بەردەوامە

15:40 - 28 رەزبەر 2717

کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات لە تاران پێتەختی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بەردەوام چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەزبەی ١٣٩٦ی هەتاوی، ڕۆڵەکانی دێموکرات بۆ وەفاداری بە ڕێبازی شەهیدان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شمیراناتـی تاران وێنە و پۆستێری تایبەت بە شەهید دوکتور قاسملووـیان بڵاو کردووەتەوە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لەو چالاکیانەدا سیمای دێموکراتـیان لە ڕوانگەی دوکتور قاسملوو و هەروەها وێنەی دیکەی ئەو ڕێبەرە ناودارەی کورد بڵاو کردووەتەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا قارەمانانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لاوانی تێکۆشەری کوردستان ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی، لە مەیدانی ئازادیـی تاران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ڕۆڵەکانی دێموکرات لەو چالاکیانەدا وێنەی ڕێبەری نەتەوەی کورد دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوویان بڵاو کردووەتەوە.