• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئامریکا گەمارۆی نوێی دژی ڕێژیمی ئێران پەسند کرد

زایینی: ٢٧-١٠-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٨/٠٥ - ١١:٠٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئامریکا گەمارۆی نوێی دژی ڕێژیمی ئێران پەسند کرد
کوردستان میدیا: مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا لە بڕیارێکدا سزای نوێی ئابووری بە سەر بەرنامە موشەکییەکەی ڕێژیمی ئێراندا پەسند کرد.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا بە زۆرینەی دەنگ لە مەجلیسی نوێنەرانی ئەو وڵاتەدا ،لە سەر سەپاندنی سزای نوێ بەسەر بەرنامەی موشەکییە بالیستییەکەکانی ڕێژیمی ئێراندا ڕێککەوتن.

پەسندکردنی گەمارۆی نوێی ئابووری لە چوارچێوەی هەوڵەکان دژی ڕێژیمی ئێران بووە.

٤٢٣ کەس لە بەرژەوەندیی "بڕیاری موشەکی بالیستیکی ئێرانی و جێبەجێکردنی سزای نێودەوڵەتی" دەنگیان دا و تەنها دوو دەنگ دژی ئەو بڕیارە بوون.

سەرۆکی ئامریکا دانڵد ترامپ لە ڕێکەوتی ١٣ی مانگی ئۆکتۆبردا ڕایگەیاند کە پابەندبوونی ڕێژیمی ئێران بە ڕێککەوتنی ناوەکیی پەسەند ناکات و هەڕەشەی ئەگەری کشانەوەی ئامریکای لەو ڕێککەوتنە کرد.

ڕۆژی چوارشەممە مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا سێ ڕێوشوێنی دیکەی سەبارەت بە ڕێژیمی ئێران گرتە بەر؛ لەوانەش سەپاندنی سزای نوێ بە سەر حیزبوڵڵادا کە ئێران پشتیوانی لێ دەکات پەسند کرد و هەروەها بڕیارێکی دەرکرد کە تیایدا داوا لە یەکیەتیی ئورووپا دەکات حیزبوڵڵا وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی بناسێنێت.

ئامریکا لە ستراتێژی نوێی خۆیدا هەوڵەکانی بۆ پێشگرتن لە دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچە و هەروەها دەسپێڕاگەیشتن بە چەکی ناوکی چڕتڕ کردووەتەوە.

تا ئێستا گەمارۆی قورسی ئابووری نیسبەت بە چالاکییە مووشەکییەکانی ڕێژیمی ئێران لەلایەن ئامریکاوە دژی ئەو ڕێژیمە پەسند کراوە.

باراک ئۆباما سەرکۆماری پێشووی ئامریکا لە دوایین ساتەکانی سەرکۆماریی خۆیدا، لە سەر درێژەدان بە گەمارۆ ئابوورییەکان دژی ڕێژیمی ئێران جەختی کردەوه و لە ڕاگەیاندراوێکدا باسی لە کردەوە تێکدەرانەکانی ڕێژیمی ئێران لە کەنداو، سووریه و هەڕەشەی لە ئیسرائیل کرد و جەختی کردەوە، کە بە هۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، پشتیوانی لە تێرۆریزم و درێژەدان بە بەرنامەی مووشەکی، بەشێک لە گەمارۆکان لەسەر وڵاتی ئێران وەک خۆی دەمێنێتەوە.

لە ساڵی ٢٠٠٩ی زایینییەوە کە گەمارۆ ئابوورییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان دژی رێژیمی ئێران پەسەند کران، ژمارەیەکی زۆر لەو کەس و شیرکەت و دامەزراوانەی کە هەوڵی یارمەتیدان بە رێژیمی ئێران و دەورلێدانەوەی گەمارۆکانیان داوە، لەلایەن ئامریکاوە دەستنیشان کران و سزا دراون.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا