کوردستان میدیا: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا ڕایگەیاندووە ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه و ئه‌و هێزه له ڕاده‌به‌ده‌ره‌ی كورد نه‌بوایه، گه‌لی عێراق نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌و رۆژه, بۆیه به‌رده‌وام ده‌بین و شانبه‌شانییان ده‌وه‌ستین.
هێزه‌ر نوێرت، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی الحره‌ی ئامریکادا ڕایگەیاند، سه‌ربازه‌كانمان له سپای ئامریکا، به ژن و پیاوه‌وه شانبه‌شانی هێزه كوردییه‌كان جه‌نگاون و كوژراون و ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه و ئه‌و هێزه له ڕاده‌به‌ده‌ره‌ی كورد نه‌بوایه، گه‌لی عێراق نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌و ڕۆژه، بۆیه به‌رده‌وام ده‌بین و شانبه‌شانییان ده‌وه‌ستین.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا، هێژموونی ڕێژیمی ئێرانی له ناوچه‌كه به مه‌ترسی وه‌سف كرد و گوتی: هاوپه‌یمان و هاوبه‌شه‌كانمان هه‌مان بۆچوونی ئامریکایان هه‌یه و له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ڕێژیمی ئێران له هه‌ر وڵاتێك بێت، خێری بۆ ئه‌و وڵاته ناوێت، بۆیه ده‌مانهه‌وێت هێژموونی ئه‌و وڵاته و كاره تێكده‌رانه‌كانی ڕابگرین.
نوێرت باسی لەوەش کرد، ئامریکا به توندی له دژی ئه‌و ڕێڕه‌وه زه‌وینییه ده‌وه‌ستێته‌وه كه ڕێژیمی تاران به به‌یرووته‌وه ده‌به‌ستێت و پێی ده‌گوترێت هیلالی شیعی.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا هەروەها ڕایگەیاند، پێشتر ئامریکا، ناڕه‌زایه‌تی خۆی له ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ربڕیبوو و ئێستاش جه‌خت له سه‌ر عێراقێكی یه‌كگرتوو، فێدراڵی و دێموكراتی ده‌كه‌ینه‌وه.
لەو پێوەندییەدا وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئا‌مريكا ڕێكس تيله‌رسن نیسبەت به هێژموونی ڕێژیمی كۆمارى ئيسلامیى ئێران هۆشداری به سه‌رۆک وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى دا کە دژی ئەو ڕێژیمە بوه‌ستێته‌وه و پێی گووتبوو: ئێوه عه‌ره‌بن نه‌ک فارس.
لەهەمبەر گرژييه‌كانى نێوان عێراق و هه‌رێمى كوردستانیش، تيله‌رسن باسی لەوە کردووە: ئا‌مريكا دۆستى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه.