کوردستان میدیا: خەمساردی و پشتگوێ خستنی چاپی بەرهەمێکی ئەدەبی، لە لایەن وەزارەتی ئیرشاد، ڕەخنە و گازندەی شاعێرەکەی لێ کەوەتەوە.
بەپێی هەواڵدەرییە نێوخۆییەکانی ئێران، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی، شاعێر و بیرمەند سەید عەلی ساڵحی لە یادداشتێکدا لە ژێر ناوی بێهیوا نابم ڕەخنەی لە وەزارەتی ئیرشادی ڕێژیم گرت و باسی لەوە کردووە، کە حەوت مانگە ڕێگایان بە چاپی کۆمەڵە شێعری سروودی ڕۆحی مەزنـیان (سرود روح بزرگ) پێ نەداوە.
سەید عەلی ساڵحی لەو بارەوە وتوویەتی: ئەم کۆمەڵە شێعرە ٧ مانگە لە لایەن چاپەمەنی نگاە پێشکەش بە وەزارەتی ئیرشاد کراوە، بەڵام لە لایەن ئیدارەی کتێبی ئەم وەزارەتخانەیە بە جۆرێک دراوەتە دەستی فەرامۆشی و حەوت مانگە هەروا داکەوتووە و ڕایگەیاند: بە چ حەقێکەوە لەگەڵ ژیانی ئێمە گەمە دەکەن؟ مەگەر شارەزایانی سانسۆر دەبێت چەندە ئەم دەفتەرە ژێر و ژوور بکەن، ئەویش لە سەردەمێک کە دەم لە هەبوونی ئازادی ڕادەبڕین دەدەن.
وەزارەتخانەی ئیرشاد پێشتریش ڕێگایان بە عەلیئەشرەف دەرویشیان نەدابوو، کە بەرهەمی ناسنامە (شناختنامە) لە چاپ بدات و بە چاپەمەنییەکەیان ڕاگەیاندبوو، کە چاپی ئەم کتێبە یاساغە.
سەید عەلی ساڵحی یەکێک لەو شاعێرە فارسانەیە کە بە بیری کراوە و بە دوور لە بیری تەسکی ناسیونالیزمی توندئاژۆوانە شێعری بۆ نەتەوەی کورد و کارەساتی شەنگال هۆنیوەتەوە و تەنانەت سلێمانی و سپێدەی جیهان لە بەرهەمە شێعرییەکانی مامۆستا شێرکۆ بێکەسیشی بۆ سەر زمانی فارسی وەرگێڕاوە.