کوردستان میدیا: ئەندامێکی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران له شەڕی سووریەدا کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی، ئاخوندێکی ئەو ڕێژیمە بە ناوی مەحموود تەقیپوور لە شەڕ و تێکەڵچوونەکانی سووریەدا کوژرا.
ئەو ئاخوندە ئەندامی گوردانی ١٠٢ و ئەندامی لەشکری ئەفغانییەکان ناسراو بە فاتمیوون بووە، ناوبرا ٢٩ـەمین ئاخوندی ڕێژیمە کە لە سووریه کوژراوە.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی، پاسدارێکی ڕێژیم بە ناوی وەحید فەرهەنگی خەڵکی پارێزگای تەورێز، لە شەڕ و تێکەڵچوونەکانی سووریە لەگەڵ ئۆپۆزسیوونی سووریه کوژرا.
بەپێی ئامارە نافەرمییەکانی ڕێژیمی ئێران تا ئێستا ٣ هەزار کەس لە ئەندامانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە سووریە کوژراون.