کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات و پۆلێک لە خوێندکارانی هەرێمی کوردستان

14:41 - 1 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ پۆلێک لە خوێندکارانی حیزبی لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان دیداری پێکهێنا.

ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات پێشوازی لە پۆلێک لە خوێندکارانی حیزبی لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان کرد.

لەو دیدارەدا مستەفا هیجری بە بۆنەی تەواوکردنی خوێندنیان پێرۆزبایی لێکردن و لەسەر گرینگی خۆپێگەیاندنی زیاتریان لە بواری زانستیدا باسێکی پێشکەش کردن. هەروەها هیجری ئاماژەی بە دەور و ڕۆڵی ئەوان لە خزمەت بە حیزب و گەلەکەیان و بزووتنەوەی مافخوازی گەلەکەیان دا و داوای کرد کە هێز و توانایان لەو بارەیەوە وەکار بخەن .

پاشان خوێندکارە دەرچووەکان سپاسی حیزب و سکرتێری گشتیی حیزبیان بۆ ڕێکخستنی ئەم کۆبوونەوەی کرد و سەرنج و تێبینیەکانی خۆیانیان باس کرد و کۆمەڵێک پێشنیاریان باس کرد بۆ ئەوەی قوتابیان و لاوانی کەمپەکانی حیزب بتوانن خزمەتی بەرچاوتر بە نەتەوەکەیان بکەن هەوڵیان بۆ بدرێ.

دوای ئەو ڕاگۆڕینەوە مستەفا هیجری جارێکی دیکە جەختی لەسەر هاوکارییەکانی حیزب بۆ پێگەیاندنی قوتابیان کردەوە و پیرۆزبایی لە خۆیان و بنەماڵەکانیان کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ بە ئاوات خواستن.