کوردستان میدیا: داهاتی دامەزراوەی بەناو مستضعفان لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٨ هەزار میلیارد تمەن بووە کە لەم ڕێژەیە ٢٦٩٢ میلیارد تمەن قازانجی پەتی بووە.
هەواڵدەریی میزان ئاشکرای کردووە سەرچاوەی داهاتەکانی ئەم دامەزراوە بریتین لە: بەشی بانکداری، بەشی برق و وزە، هەڵێنجاندنی نەوت، بەرهەمەکانی کۆمپانیای نەوتی بێهران(کە ڕۆن مۆتۆڕی ماشین ساز دەکات)، بەکرێدانی مڵک و بیناکان و چالاکی لە بیاڤی کانزاکان.
ناوی بەشێک لە ژێرکۆمەڵەکانی ئەم دامەزراوە کە بەناو بۆ هەژارانی و لە خزمەت چینی کەمداهاتدا کار دەکات بەم چەشنەیە: ایرانسل، کۆمپانیای نەوتی بێهران، ٣ کۆمپانیای سیمانی گیلان سبز، نهاوند و پیوند گلستان، بانکی سینا، بۆنیاتی عەلەوی، کۆمپانیاکانی ڕستن و چنین، کۆمپانیای ایران و کۆمپانیای زمزم هلدینگ.
هەروەها بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دامەزراوەی ئاماژەبۆکراو کە بە یەکێک لە بەهێزترین کارتێلە ئابوورییەکان لە ئێراندا دەناسرێ و شێوازی کەڵکوەرگرتن لە سەرچاوەکانی داهات و قازانجە ئابوورییەکانی ناڕوونن و بەپێی یاساکانی ڕێژیم لە دانی باج بێبەرییە، بڕی ٤٥٣ میلیارد تمەنی تەنیا بۆ وەڕێخستنی ئۆتوبانی تاران – شۆماڵ تەرخان کردووە و بڕی ٣٢٦ میلیارد تمەنیشی بەبێگەڕانەوە ڕادەستی نووسینگەی عەلی خامنەیی کردووە.
ئەم ئامارانە لە کاتێکدا بڵاو دەبنەوە کە بەوتەی سەرۆکی کۆمیتەی ئیمدادی ڕێژیم، هەنوکە زیاتر لە ٢٠ میلیۆن کەس لە ئێراندا لە ژێر هێڵی هەژاری ڕەهادا دەژین.
بنیاد مستضعفان کە بە یەکێک لە گەورەترین یەکە ئابوورییەکانی ئێران دەژمێردرێ لە ساڵی ٥٧ی هەتاوی بە بڕیاری خومەینی دامەزرا؛ سەرۆکی ئەم دامەزراوە هەر ٥ ساڵ جارێک لەلایەن عەلی خامنەییەوە دیاری دەکرێت و بەپێی یاساکانی ڕێژیم تەنیا لەبەرامبەر وەلی فەقیهدا وەڵامدەرە.