کوردستان میدیا: روسیە و تورکیە و ئێران لە سوچی و دژبەرانی ئەسەد لە عەرەبستان، لەسەر داهاتووی سووریە کۆبوونەوە.
سەرکۆمارەکانی روسیە و ئێران و تورکیە، رۆژی چوارشەممە ١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هاتاوی لە شاری سوچی کۆبوونەوە و بە نسبەت چۆنیەتی کۆتایی هێنان بە قەیرانی سوریە پێکەوە راوێژیان کرد؛ لە لایەکی دیکەشەوە هەمان رۆژ، دژبەرانی ئەسەد لە ریاز بە دەوری یەک کۆبوونەوە.
ڤێلادیمێر پووتین سەرکۆماری رووسیە داوای لە ئێران و تورکیە کرد تا بە جیددی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی سووریە کار بکەن و ئاشتی و سەقامگیری بۆ ئەو وڵاتە بگەڕێننەوە؛ ناوبراو وتوویەتی ئێمە توانیمان پێشگیری لە کەوتنی ئەسەد بکەین و نەهێڵین سووریە بکەوێتە دەستی تێرۆریستان.
دژبەرانی ئەسەدیش لە عەرەبستان خوازیاری دەستلەکارکێشانەوەی ئەسەد لە دەسەڵات بوون و دەست لەکار کشانەوەی ئەسەدیان بە سەرەتای پڕۆسەی گوزاری سیاسی ئەو وڵاتە زانی.
هەریەک لە سەرکۆمارەکانی ئێران و تورکیە وتوویانە ئاسۆیەکی روون بۆ ئاشتی پێکهاتووە و دانیشتنی سوچویان بە سەرەتایەک بۆ بەستنی کونگرەی گەڵاڵەرێژی زانیوە کە لەوێ خەڵکی سووریە بۆ داهاتووی وڵاتەکەیان بڕیار دەدەن.
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریەش لەمبارەوە وتوویەتی: دژبەرانی ئەسەد پێش لە دەستپێکی وتووێژەکان پێویستە پێکەوە یەکگرتوو بن.
هەر لەم حەوتوویەدا، بەشار ئەسەد سەردانێکی بۆ رووسیە کردبوو و رۆژی سێشەمەش ڤێلادیمێر پووتین و ترامپ پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان لە سەر چارەسەری دۆخی سووریە هەبووە.