کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل هوشداری بە ئەسەد دا

15:09 - 8 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هوشداری بە ڕێژیمی ئەسەد دا، ئەگەر ڕێژیمی ئێران لە سووریە بنکە نیزامی دابمەزرێنێت، هێرشی نیزامی دەکەین.

ماڵپەڕی ئینتێرنێتیی دبکافایل سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەرتەشی ئیسرائیل بەرپرسانی ڕێژیمی سووریەیان ئاگادار کردووەتەوە، کە ئەگەر ڕێژیمی ئێران بنکەی نیزامی لەو وڵاتە دابمەزرێنێت، تێلاڤیڤ هێرشی نیزامی دەکاتە سەر ئەو وڵاتە.

ئیسرائیل لە ڕێگای سێرگێی ناریشکین بەڕێوەبەری سیستمی ئیتلاعاتی دەرەوەی ڕووسیە ئەو پەیامەی بە بەشارئەسەد گەیاندووە و هەڕەشەیان کردووە، کە ئەگەر ڕێژیمی ئێران بنکەی نیزامی لە سووریە هەبێت، ئیسرائیل هێرشی نیزامی بۆ سەر ئەو وڵاتە دەکات.

لەو پێوەندییەدا ناریشکین داوای لە ئیسرائیل کردووە، کە لە سەر دروست کردنی ناوچەیەکی ئارام لە سووریە هاوکاری بکات، بەڵام ئیسرائیل مەرجی هاوکاری بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە ڕێژیمی ئێران لە سووریەدا دەستێوەردانی نیزامی نەبێت.

رۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، بەرپرسێکی ئیسرائیلی جەختی کردەوە، کە وڵاتەکەی لە سەر تێکدەانی دامەزراوەکانی ئیران لە سووریە پێداگرە و هەموو چالاکییەکانی ئەو ڕێژیمە لە بەرزاییەکانی گوڵان تێک دەدات.

پێشتریش نێتانیاهوو، باسی لەوە کردبوو، بە قازانجی مسکۆ نییە کە دەسەڵاتی ئێران لە سووریە و ناوچەکە ڕیشە دابکوتێت. نێتانیاهوو باسی لەوەش کردبوو هەموو ڕێگاکان بۆ ناسەقامگیریی حزووری نیزامیی ڕێژیمی ئێران و دەستوپێوەندییەکان لە سووریه دەگرینە بەر.

هەروەها لیبێرمەن وەزیری بەرگریی ئیسرائیل باسی لەوە کردبوو، بینەری بەشداری بێدەنگانەی ئێران لە سووریه نابین و ئیسرائیل تەنیا پشت بە هێزی نیزامیی خۆی دەبەستێت.