کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵۆکانی زاگرۆس بەکرێگیراوێکی ڕێژیمیان کوشت

20:34 - 13 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: هەڵۆکانی زاگرۆس لە شاری شنۆ لە عەمەلیاتێکدا بەکرێگیراوێکی ڕێژیمی ئێرانیان بە سزای خیانەتەکانی خۆی گەیاند.

وێبلاگی هەڵۆکانی زاگرۆس لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووتەوە کە شەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممە ساڵح قاسمی ناسراو بە مۆحسێن جاشێکی سەر بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانیان لە شاری شنۆ بە سزای خیانەتەکانی خۆی گەیاند.

وێبلاگی هەڵۆکانی زاگرۆس بڵاوی کردووەتەوە کە ئەو جاشە تاوانبارە خەڵکی شاری سەڵماس بووە و لە گوندی شێخان سەر بە شاری شنۆ نیشتەجێ بووە و ئەو بەکرێگیراوە لە قەرەسەقەلدا دژی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداری کردووە کە سەرئەنجام شەوی ڕابردوو بە سزای کردەوە خۆی گەیشت.