کوردستان میدیا: فەڕانسه و ئاڵمان دوو وڵاتی بەهێزی یەکیەتیی ئورووپا داوایان کردووە، کە دەبێت ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی مووشەکیی بالیستیکی خۆی دەست هەڵبگرێت.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان ژان ئیف لودریان وەزیری ده‌ره‌وه‌ى فەڕانسه، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لەگەڵ زیگمار گابریەل ڕایگەیاندووە، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئاڵمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که، ده‌بێت ڕێژیمی ئێران له به‌رنامه‌ى مووشه‌كییە بالیستییه‌كانى و خواسته‌كانى بۆ فراوان كردنى هێژموونى خۆى له ناوچه‌كه و ده‌سبه‌سه‌ردا گرتنى پاشگه‌ز ببێته‌وه، ڕێك كه‌وتوون.
وەزیری دەرەوەی فەڕانسه وتوویەتی: وڵاتەکەی و ئاڵمان لەسەر ئەوەی که دەبێت ڕێژیمی ئێران واز لە بەرنامەی مووشەکی بالستیکی خۆی بهێنێت و کۆتایی بە هەڕەشەکانی بۆ خۆسەپاندن لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بێنێت، ڕێک کەوتوون.
دوای قسەکانی دوو وەزیری ئاڵمان و فەڕانسه، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران وتی: پـێویستە پاریس ئەوە بزانێت بەرنامەی مووشەکی ئێران، بابەتێـکە ناکرێت دانوستاندنی لەسەر بکرێت.
میدیا فەرمیـیەکانی ڕێژیمی ئێران لە زاری قاسمیـیەوە بڵاویان کردووەتەوە، کە وتوویەتی: بێ هیچ چەند و چۆنێـک کۆماری ئیسلامی ئێران دانوستاندن لەسەر بابەتەکانی بەرگری و مووشەکی ناکات و هەروەها وتوویەتی: فەڕانسەیـیەکان ئاگایان لە مێژووی نوێی ناوچەکە نیـیە.
پێشتریش، ئێمانۆئێل ماكرۆن، سه‌رکۆماری فه‌ڕانسه، داواى له ڕێژیمی تاران كرد، له باره‌ى به‌رنامه مووشه‌كیه‌كه‌ى، ڕاستگۆ و ڕاشكاو بێت.
هەروەها داواشی كرد، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، كه له لایه‌ن ڕێژیمی ئێرانه‌وه پشتیوانی و سه‌رپه‌رەستى ده‌كرێن، هه‌ڵبوه‌شرێته‌وه.