کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سکرتێری ناتۆ، له هەمبەر بەرنامە مووشەکییەکانی ڕێژیمی ئێران نیگەرانی دەربڕی

15:24 - 14 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: سکرتێری ناتۆ، له هەمبەر بەرنامە مووشەکییەکانی ڕێژیمی ئێران و تاقی کردنیان له لایەن ئەو ڕێژیمەوە نیگەرانی خۆی دەربڕی.

یەنسن ئستۆلتنبێرگ، سکرتێری ناتۆ ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە برۆکسل، بەرنامە مووشەکییە بالستیکییەکان و تاقی کردنیان لە لایەن ڕیژیمی ئێرانەوە به هەڕەشە لەسەر هاوپەیمانەکانی ناتۆ زانی و نیگەرانی خۆی لە درێژەدانی ئەو بەرنامە مووشەکییانە دەربڕی.

سکرتێری ناتۆ، له پرێس کۆنفڕانسێک، که لە شاری برۆکسل بەڕێوە چووە، وتوویەتی: ئێمە هەوڵەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ پێشکەوتنی بەرنامە مووشەکییەکانی دەبینین و کردەوەکانی ڕێژیمی ئێران، بۆ سەر هاوپەیمانانی ناتۆ بهتایبەت هاوپەیمانە ئوروپاییەکانمان هەڕەشەن.

ڕێژیمی ئێران ڕۆژ به ڕۆژ پەرە به بەرنامە مووشەکییەکانی خۆی دەدات و تا ئێستە چەندین تاقیکاریی مووشەکی ئەنجام داوە و تەنانەت چەندین مووشەکی بالستیکی له سوریە و یەمەن بەکار هێناوە.

بەرنامە مووشەکییەکانی ڕێژیمی ئێران، بووەتە هۆی نیگەرانی کۆمەلگای جیهانی بەتایبەت وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و زۆرجار وڵاتانی جیهان هوشداریان بەو ڕیژیمە داوە، که بەرنامه مووشەکییەکانی خۆی ڕابگرێت.

بەرپرسانی ڕێژیمی ئیسلامیش، له بەرامبەر ئەو هوشدارانه بێدەنگ نەبوونە و بە بەردەوامی ڕایانگەیاندووە، که به هیچ شێوەیەک بەرنامە مووشەکییەکانیان ڕاناگرن.

لە تازەترین هوشداریدا، وەزیرانی دەرەوەی فەڕانسە و ئاڵمان، ڕۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە پرێس کۆنفڕانسێک که له شاری پاریس بەڕیوە چوو، هوشداریان به ڕێژیمی ئێران داوە، که بەرنامە مووشەکییەکانی ڕابگرێت و دەست له سیاسەتە پاوانخوازییەکانی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبگرێت.