" />

  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

به‌ڕێوه‌چوونی چالاکی ته‌بلیغی به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی کۆنگره‌ی ١٥ی حیزب له‌ گوندێکی مه‌ریوان

زایینی: ١١-١٠-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠٧/٢٠ - ١٠:٣٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
به‌ڕێوه‌چوونی چالاکی ته‌بلیغی به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی کۆنگره‌ی ١٥ی حیزب له‌ گوندێکی مه‌ریوان
کوردستان میدیا: ئه‌ندامان و تێکۆشه‌رانی دێمۆکرات له‌ گوندی "نێ"ی سه‌ربه‌ شاری مه‌ریوان، چالاکیی ته‌بلیغییان به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌وتوانه‌ی کۆنگره‌ی ١٥ به‌ڕێوه‌ برد.


به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌وتوانه‌ی کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، کۆنگره‌ی دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری بۆ سکرتێری گشتیی حیزب، له‌ گوندی "نێ"ی ناوچه‌ی مه‌ریوان، به‌ نووسینی دروشم له‌سه‌ر دیواره‌کان، چالاکیی به‌رینی ته‌بلیغی به‌ڕێوه‌چوو.


ئه‌و شوێنانه‌ که‌ چالاکیی ته‌بلیغییان تێدا به‌ڕێوه‌چووه‌ بریتین له:


فه‌له‌که‌ی دوکتور قاسملوو، مزگه‌وتی جامیعه، گه‌ڕه‌کی ناوباخ، ده‌وروبه‌ری قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی و سه‌ره‌تایی کچان و زۆربه‌ی کۆڵانه‌کانی نێو ئاوایی.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا