کوردستان میدیا: یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران، لە هەمبەر وەرگرتنی پارەی زۆرەملێ لە قوتابیانی قوتابخانەکانی ئێران پەیامێکی بڵاوی کردەوە.
دەقی پەیامەکە:
هاونیشتیمانە خۆشەویستەکان!
دایک وباوکی قوتابییە خۆشەویستەکان!
هەر وەک ئاگادارن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، نه‌ک هیچ نرخێک بۆ كارى مامۆستا و قوتابی و قوتابخانەکان دانانێ، به‌ڵكوو هیچ پارە و ئيمكاناتێك بۆ بەڕێوەبردنی قوتابخانەکانیش تەرخان ناكات.
له ئاكامدا بەرپرسانى پەروەردە و بارهێنان بۆ بەڕێوەبردنی قوتابخانەکان پاره‌ی زۆره‌ملێ، لە قوتابييان وەردەگرن و هەڕەشەیان لێ دەکەن کە ئەگەر پارە نەهێنن، کارنامەیان پێ نادرێتەوە. بە داخەوە له هه‌لومه‌رجی خراپی باری ئابووریی خه‌ڵک و بێكاری و گرانی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، زۆربەی قوتابييەکان فشار بۆ بنەماڵەکانیان دێنن و بە ناچارى پارە قەرز دەکەن و بۆ قوتابخانەی دەنێرن.
هه‌رچه‌ند کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران، دەڵێن بەپێی یاسا کەس بۆی نیيە پارە له قوتابیی وەربگرێت، بەڵام چونكه ڕێژیمی ئێران هیچ پاره‌یه‌كی بۆ قوتابخانه‌كان تەرخان نه‌كردووه، له ئاكامدا به‌ڕێوه‌بردنی قوتابخانه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ڕۆژانه‌ی قوتابخانه پاره‌ی زۆره‌ملێ له قوتابیی وه‌رده‌گرن.
ئێمە وەک یەکیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایانی كوردستانی ئێران، ئەو کردەوەیەی به‌رپرسانی ڕێژیمی ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بە توندی مەحکووم دەکەین و داوا لە گشت بنەماڵەی قوتابييه‌کان دەکەین، هیچ پارەیەک بۆ قوتابخانەکان نەنێرن، هەروەها داوا لە بەرپرسانی قوتابخانەکانیش دەکەین دەست لەو کارە ناڕەوایە هەڵگرن.
ئێمه مامۆستایانی قوتابخانه‌كان به پێكهێنانی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن، ده‌توانین داوا بكه‌ین كه حکوومەت لە جیاتی پارە ناردن بۆ سووریە و عێراق و لوبنان و .... ده‌بێ هه‌زینه و پارەی خەرجیی قوتابخانەکان دابین بکات.
هه‌روه‌ها پێویستە ئەگەر كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئیمكانات و هه‌زینه‌ی قوتابخانەکانى ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دابین نه‌كه‌ن، مامۆستایان و قوتابییان مانگرتنى گشتی و ناڕه‌زایه‌تیی پێك بهێنن تا گشت جيهان بزانێ ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هیچ به‌ها و نرخێک بە قوتابخانەکان نادات.
یه‌کيه‌تیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانى ئێران