کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان بەردەوام ڕێز لە پێشمەرگە دەگرێت

15:19 - 25 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەردەوام ڕێز لە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان دەگرن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆڵەکانی دێموکرات لە شاری بۆکان، بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ساڵڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

هاوکات قارەمانانی دێموکرات بۆ ڕێزگرتن لە پێشمەرگەی کوردستان، لە گوندی تەنگیسەر و ناوچەی ژاوەرۆ وێنە و تراکتی تایبەت بەو رۆژەیان بڵاو کردووەتەوە.

لە درێژەی ئەو چالاکییە تەبلیغییانەدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، پۆلێک لە ڕۆڵەکانی دێموکرات لە نێوان شاری دیواندەره ـ بیجاڕ لە سەر لووتکەی کێوی پیر مەحموود ئاڵای کوردستان و یۆبێلی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان هەڵکرد و وەفاداریان لەگەڵ پێشمەرگەی کوردستان دووپات کردەوە.