کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکۆشەرانی دێموکرات بەردەوام ڕێز لە ڕۆژی پێشمەرگە دەگرن

15:31 - 1 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزب، بەمەبەستی پیرۆز و بەرزڕاگرتنی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بەشێوەیەکی بەرین چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ تێکۆشەرانی دێموکرات شەوی ٣٠ سەرماوەز و هاوکات لەگەڵ شەوی یەڵدا، شەوی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئاشتی، بەشێوەیەکی بەربڵاو چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەو شوێنانەی کە کاری تەبلیغی تێدا کراوە بریتین لە: گەڕەکەکانی تەپەی گۆڕه جولەکه، شیوی جوتیاران، به شیک له قەوخ، دەوروبەری مزگەوتی حاجی شێخ ئیسماعیل، گاراجی میرەدێ، چەمی وەڵیخان، دەورووبەری ماڵی شەهید ئازاد بەرایی، مەیدانی کرێکار، بازاڕی سەوزی فرۆشەکان.

ئەمە چەندەمین جارە کە تێکۆشەرانی دێموکرات لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بۆ بەرزڕاگرتنی یادی پێشمەرگەکانی کوردستان چالاکی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.