کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاویشتنی مووشەک بەرەو عەرەبستان مەحکووم کرا

21:08 - 3 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: شۆرای ئەمنییەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بڕیارنامەیەکدا هاویشتنی مووشەک بەرەو ڕیازی پێتەختی عەرەبستان سعوودیەیان بە توندی مەحکووم کرد.

ڕۆژی شەممە ٢ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی شۆرای ئەمنییەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بڕیارنامەیەکدا، بە کۆی دەنگی هەموو ئەندامانی هەمیشەیی و کاتی، حووسییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد و بەپێی ئەو بڕیارنامەیە هەموو وڵاتانی ئەندام پێبەند کران هەتا چەکوچۆڵ بە حووسییەکان نەفرۆشن.

شۆرای ئەمنییەت، وێڕای قەدەغە کردنی فرۆشتنی چەکوچۆڵ بە حووسییەکان، لەسەر یەکپارچەیی و ڕێزگرتن لە سەروەری نەتەوەیی یەمەن جەختیان کردەوە و لە میلیشیاکانی حووسی داوایان کرد، خۆیان لە پێشگرتن بە گەیاندنی خواردەمەنییەکان بۆ ناوچە هەژارەکان ببوێرن.

هەر لەم پێوەندییەدا ئەو شۆرایە، میلیشیا حووسییەکانیان بە هۆی پێشێل کردنی یاسا نێونەتەوەییەکان و پێبەند نەبوونیان بە بڕیارنامەی ژمارە ٢٢١٦ مەحکووم کرد و دەستپێڕاگەیشتنیان بە مووشەکی بالستیکی بۆ سەر ناوچەکە بە مەترسی لە قەڵەم دا.