کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هۆشداری FBI به نیسبەت دەوردانی گەمارۆوەکانی سەر ئێران

20:38 - 19 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: ئیدارەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئامریکا FBI هۆشداری داوە، به هەر شێوەیک لە گەمارۆوەکانی سەر ڕێژیمی ئێران دەور بدرێتەوە، لە لایەن ئەم ئیدارەیە به توندی بەدواداچوون دەکرێت.

FBI” ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانباری ١٣٩٦ هەتاوی، له ڕاگەیندراوێک باسی لەوە کردووە، گەمارۆوەکانی سەر ئێران، لە لایەن شێرکەتەکان یان هەر تاکێک بە هەر جۆرێک پشێل بکرێت، له لایەن ئەم ئیدارەیە له ژێر چاودیریی توند و بەدواداچوون دایە.

لەم ڕاگەیندراوەدا هاتووە، که هەر تاکێک یان وڵاتێک بە تەمای دەوردانی گەمارۆوەکانی سەر ڕێژیمی ئیران و کورەی باکوور بێت و بیەوێت گەمارۆوەکان پێشێل بکات، به توندترین شێوە و هێرشبەرانە لە لایەن ئیدارەی بەدواداچوونی فیدراڵی ئامریکا ” FBI” دەخرێتە ژیر چاوەدێری و بەدواداچوون دەکرێت و بانکەکان و دامەزراوە ئابوورییەکانیش دەبێت ئەم هۆشدارییە لەبەرچاو بگرن.

هەتا ئێستە زۆر جار وڵاتان و بەتایبەت دەڵاڵانی سپای پاسداران چەندین جار گەمارۆوەکانی سەر سەر ئێرانیان دەور داوتەوە، که لە لایەن ئامریکاوە دەسبەسەر کراون و سزا دراون.