کوردستان میدیا: شرۆڤەکارێکی باڵای خوێندنەوە ستراتیژییەکان بگین – سادات، لەو باوەڕەیە: بە نەمانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەموو هاوکێشەکان گۆڕانکارییان بە سەردا دێت.
مەکس سینگر، شرۆڤەکاریی باڵای خوێندنەوە ستراتیژییەکان بگین – سادات، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵنێریی دەنگی ئامریکا، باسی لەوە کردووە، لە ئەگەری نەمانی رێژیمی ئێران ئەو هەڕەشانەی کە بە هۆی ئەو ڕێژیمەوە بەرەوڕووی جیهان و تەنانەت خەڵکی ئێران بوونەتەوە، نامێنێت و هاوکێشەکان بە تەواوەتی گۆڕانیان بە سەردا دێت.
سینگر ڕێککەوتنی بەرجام تەنیا بە ڕێکارێکی کۆرتخایەن بەرانبەر بە زێدەخوازییەکانی رێژیمی ئێران دەزانێت و وتوویەتی: ڕێککەوتن تەنیا بە مەبەستی وە دواخستنی پرۆسەی ناوکیی ئێران بووە و بە کردەوە لە درێژمەودادا هیچ کاریگەرییەکی نییە، بۆیە مانەوە یان هاتنە دەرەوەی ئامریکا لەو ڕێککەوتنەدا دەبەسترێتەوە بەوەوە کە چۆن بتوانن پێش بە ڕێژیمی ئێران بگرن و دڵنیا بن کە ئەو ڕێژیمە هیچ کات دەستی بە چەکی ناوکی ڕاناگات.
ناوبراو ئەگەری بەکارهێنانی بژاردەی نیزامی بە مەبەستی لێدانی هەندێک لە سایتەکان و ناوەندە ناوکییەکان بە دوور نازانێت، بەڵام بە ئاماژە بە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەی خەڵکی ئێران وتوویەتی: ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران ئەو پەیامەی هەم بە جیهان و هەم بە ڕێژیمی ئێرانی بەتایبەت داوە، کە ئەو خەڵکە لەگەڵ ئەو ڕێژیمە نین و زۆریش دژی سیاسەتەکانی ئەو ڕێژیمەن، ئەوەش لە داهاتوودا کاریگەریی لەسەر هەموو سیاسەتەکان و بەرنامەکان دادەنێت و پێم وایە لەمەوبەدوا هاندانی خەڵکی ئێران بەشێک لە سیاسەتەکانی ئامریکا دەبێت.
مەکس سینگر لەو وتووێژەدا بە ئاشکرا وتوویە: ئەگەر ڕێژیمی ئێران لە لایەن خەڵکەکەیەوە بڕووخێت و حکوومەت بگۆڕدرێت، هەموو ڕێککەوتنەکان کۆتاییان پێ دێت و بە دڵنیاییەوە حکوومەتی دوایی سیاسەتەکانی ئەم ڕێژیمە پێڕەوی ناکات و تەنانەت پرۆژەی ناوکیی ئێران پاش ئەم ڕێژیمە نابێتە هەڕەشە بۆ سەر جیهان و هەموو شتێک گۆڕانی بە سەردا دێت.