کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە نێوان ١٥٩ وڵات، ئێران له پلەی ١٥٤ی ئازادییە ئینسانییەکانه

15:07 - 7 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوەی لێکۆڵینەوەیی کیتو، ئێران له بواری ئازادییە ئینسانییەکان، له نێوان ١٥٩ وڵات له پلەی ١٥٤م دایە.

له نوێترین ڕاپۆرتی دامەزراوەی لێکۆڵینەوەیی کیتو که بەپێی سەروەریی یاسا بابەتەکانی ئەمنیەت و ئاسایش، مەزهەب، کۆمەڵگای مەدەنی، ئازادیی ڕادەربڕین، نیزامی مافەکانی خاوەنداریەتی، ئازادیی بازرگانی، بارودۆخی وڵاتان تاوتوێ دەکات، ئێران له نێوان ١٥٩ وڵات، له پلەی ١٥٤مە.

دامەزراوەی کیتو له ئامریکایە و چالاکی و لێکۆڵینەوەکانی له بواری ئازادیی تاکەکەسی، بازاڕی ئازاد، ئاشتی و داخراوەیی دەوڵەتەکانه.

لەسەر دەسەڵاتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی له ئێران، به بەردەوامی زۆر ناوەندی لێکۆڵینەوەیی جیهانی که لەسەر ئازادییەکان چالاکی دەکەن له ڕیزبەندییەکانیان، ئێران له پلەکانی کۆتایی دایە؛ وەک نموونه: لەسەر ئازادیی ئابووری، دامەزراوەی هریتیج ئێرانی له ئازادیی ئابووریدا له نێوان ١٧٨ وڵات، له پلەی ١٧٣م داناوە و زۆر دامەزراوەی دیکەش له ڕیزبەندییەکانی خۆیان له بواری ئازادیی ئابووریدا، ئێرانیان له پلەکانی کۆتایی داناوە.

هەروەها بەپیێ دوایین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەسەر ئازادیی ڕاگەیاندن، ئێران له داخراوەترین وڵاتانی جیهان له بورای ڕادەربڕین و ئازادیی ڕاگەیاندنە و له پلەی ١٥٦ـی جیهانە.