کوردستان میدیا: دامەزراوەی “freedom house” ڕاپۆرتی ساڵانەی لەسەر بارودۆخی ئازادی لە جیهان و ئێران بڵاو کردۆتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵی ئازادی ٢٥ لەسەدی وڵاتانی جیهان ئازاد نین و ٣٠ لەسەدیشیان ئازادی ڕێژەیییان هەیە، تەنیا ٤٠ لەسەدی وڵاتانی جیهان ئازادییان هەیە و دێموکراسی لە ئاستی جیهان لەگەڵ کێشە بەرەوڕوو بووە، هەروەها بنەماکانی ئازادی وەکوو: ئازادیی هەڵبژاردن، مافی کەمینەکان، ئازادیی ڕاگەیاندن و حکوومەتی یاسا خەساریان دیوە.
لە تاوتوێ کردن و لێکۆڵینەوەی بارودۆخی ئازادی لە ئێران لەو ڕاپۆرتەدا باس لە هەڵبژاردن لە ئێران کراوە، که نادێموکراتیکە و شۆاری نیگابان لە سەر ڕێگای ئازادیی هەڵبژاردن بەربەستە، هەروەها ئاماژە به زیندانی کردنی ڕۆژنامەنووسەکان کراوە، کە به شێوەی کاتی تا ڕادەیەک کەمتر بووە، بەڵام ئازادیی ڕادەبڕین لە ئێران بوونی نییە و باس لە فیلتر کردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە کاتی خۆپیشاندانەکانیش کراوە کە پێشێلکردنی ئازادیی ڕادەربڕینە.
لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە به سەرکوتکردنی خەڵک و ڕێژەی ئیعدام لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە کراوە و بارودۆخی ئازادی لە ئێران بە ڕێژە دیاری کراوە:
١-ئازادییە مەدەنییەکان: مافی سیاسی (٧ لە٤٠)- هەڵبژاردن (٣ لە ١٢)
٢-پلۆرالیزمی سیاسی و بەشداری ( ٢ لە ١٦)
٣-کردەوەکانی دەوڵەت (٢ لە ١٢)
٤-ئازادیی مەدەنی (١١ لە ٦٠)
٥-ماف و ئازادی کۆبوونەوە و خۆپیشاندان (١ لە ١٢)
٦-حکوومەتی یاسا (٣ لە ١٦)
٧-ماف و ئازادیی تاکەکەسی (٤ لە ١٦)
دامەزراوەی فریدوم هاوس بەپێی پێوەرە دیاریکراوەکان و بنەماکانی دێموکراسی ئەو خاڵانەی دیاری کردووە، کە ئێرانی ژێردەسەڵاتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بەپێی ئەو ڕیزبەندییە، کەمترین خاڵەکانی بەدەست هێناوە.