کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەوسار پچراوی بازاری ئێران/ دۆلار سنووری ٣٨٠٠ تمەنی تێپەڕاند

20:47 - 26 رەزبەر 2712

كوردستان میدیا: نرخی دۆلار لە بازارەكانی تاراندا گەیشتۆتە ٣٨٠٠ تمەن و هاوكاتیش نرخی یەك سكەی بەهاری ئازادی یەك میلیون ٥٠٠ هەزار تمەنە.

نرخی ئاڵتون و پوولی دەرەكیی لە وڵاتی ئێران چوونە سەرەی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە و هاوكاتیش نرخی تمەنی ئێران بایەخی خۆی لەدەست داوە.

دوابەدوای پەسەند كردنی گەمارۆ نوێیەكان لەلایەن وڵاتانی ئورووپاوە، پوولی حكوومەتی ئێران لە بەرامبەر درهەمی ئیمارات دابەزێنێكی لە رادەبەدەری بە خۆیەوە بینی.

لە حاڵی حازردا ٨٥٠ تمەن بەرامبەر بە یەك درهەمە.

یەكیەتیی ئورووپا رۆژی دووشەممە ژمارەیەك گەمارۆی تازەی بە دژی رێژیمی ئیسلامیی ئێران پەسەند كرد و بە پێی ئەو گەمارۆیانە شیركەتی میللیی نەوتی ئێران و كەشتییە نەوت هەڵگرەكانی تەحریمیان خرایە سەر.

شیركەتی میللیی نەوتی رێژیمی ئیسلامیی تاران، و ٢٥ ناوەندی دیكەی سەر بەو كۆمپانیایە و شیركەتی میللی پاڵاوتەی بەرهەمە نەوتییەكان لەو ناوەندانەن كە ناویان خراوەتە لیستەی گەمارۆكانەوە.

بارودۆخی بازاری ئێران لە هاوینی ئەمساڵەوە و دوابەداوی بێ‌ ئاكام بوونی دانیشتنەكان لە پێوەندیی بەرنامە ناوكیی و نوێ‌ كردنەوەی گەمارۆكان لەگەڵ قەیرانێكی زۆر گەورە بەرەوروو بۆتەوە.