کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كەوتنە خواری فڕۆكەیەكی ئێران و بێ‌ دەنگی رێژیم لەو پێوەندییەدا

19:41 - 29 رەزبەر 2712

كوردستان میدیا: چەند رۆژ لەمەوبەر فڕۆكەیەكی جەنگی رێژیمی ئێران لە نزیك شاری سمنان كەوتۆتە خوار و لە ئەنجامدا دووكەس گیانیان لەدەست داوە.

ئەو فڕۆكەیە تەنیا چەند رۆژ دوای بەربوونەوەیەكی فڕۆكەی شكاری دیكەی رێژیم لە بووشێهر، كەوتۆتە خوارێ.

رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەهەمبەر ئەو رووداوە و بەربوونەوەی فڕۆكەكانی دیكەش بێدەنگی نواندووە.

لە ماوەی دوو ساڵدا ٥ فڕۆكەی جەنگیی رێژیمی ئێران بە هۆی كێشەی تەكنیكێەوە بەربوونەتەوە و سەرجەم سەرنشینەكانیان( فڕۆكەوان) گیانیان لەدەست داوە.