کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نووسینگەی لێپرسراوی گشتیی حیزب داوای ڕوونکردنەوەی لە ماڵپەڕی \"پەیامنێر\" کرد

14:50 - 12 رەشەمه 2717

کوردستان میدیا: سەبارەت بە هەواڵێکی چەواشەکارانە کە ماڵپەڕی پەیامنێر لەسەر حیزبی دێموکرات بڵاوی کردۆتەوە، نووسینگەی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات وێڕای ڕەدکردنەوەی ئەم هەواڵە ناڕاستە، داوای ڕوونکردنەوەی لە بەڕێوەبەرانی ئەم ماڵپەڕە کرد کە دەقەکەی بەم چەشنەیە:

بەڕێز ماڵپەڕی پەیامنێر

خەبەرێک بە رێکەوتی ٢٨ی مانگی فێبرییەی ٢٠١٨ لە ماڵپەڕەکەتاندا بڵاوکراوەتەوە، کە گوایا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ٥٠ دەفتەر دۆلاری لە لاهۆر شێخ جەنگی وەرگرتووە، ئەو خەبەرە سەرتاپای ناڕاستە و بۆیە بە تەواوی رەدی دەکەینەوە. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هیچ پارەیەکی لە لاهۆر شێخ جەنگی وەرنەگرتووە، هەروەها هیچ پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات لە لایەن ئاسایشی قەزای کۆیە بە هیچ تاوانێک دەستگیر نەکراوە تا داوای ئازادبوونیان بۆ بکرێ.

ئێمە چاوەڕوانین بە پێی یاسای رۆژنامەوانی ئەم رەدکردنەوەیە لە ماڵپەڕەکەتاندا چاپ و بڵاو بکەنەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
نووسینگەی لێپرسراوی گشتی

٣ی مارسی ٢٠١٨ی زایینی