کوردستان میدیا: پاش چاپ و بڵاو کردنەوەی پەرتووکی ئۆرووپاییەک لە وڵاتی کوردان لە شارەکانی ورمێ و شنۆ، خوشکە نەسرین قاسملوو سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، پاش ئەوەیکە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کتێبی ناوازەی ئۆرووپاییەک لە وڵاتی کوردان لە نووسینی خاتوو هێلین كرۆلیچ ناسراو بە نەسرین قاسملوو، هاوژینی شەهیدی نەمر دوکتوور قاسملوویان لە شارەکانی شنۆ و ورمێ چاپ و بڵاو کردەوە، خوشکە نەسرین سپاسنامەیەکی ڕوو لە تێکۆشەرانی دێموکرات لە نێوخۆی وڵات بڵاو کردەوە.
دەقی ئەم سپاسنامەیە بەم چەشنەیە:
وێڕای سپاس و پێزانین بۆ چاپ و بڵاوكردنەوەی ئەو پەرتووكە و دەستخۆشی و ماندوو نەبوون، ھیوادارم ئاگاداری خۆتان بن و نەكەونە بەر ڕق و قینی دڕندانەی رێژیمی كۆماری ئیسلامی. ئاگاداری خۆتان بن و نامهەوێ بەھۆی چاپ و بڵاو كردنەوەی ئەو پەرتووكە تووشی خەسار بن. دڵم لەلاتانە و ھیوام سەركەوتنتانە.
نەسرین قاسملوو
٢٠١٨/٣/١١
پاریس