کوردستان میدیا: مانەوەی ڕێژیمی ئێران، کە بە سەرکوت و هێزی داپڵۆسێنەر بەندە، توانایی دابینکردنی بوودجەی هێزە چەکدارەکانی نییە.
جەواد کەریمی قودوسی، نوێنەری مەجلیسی ڕێژیم و ئەندامی کۆمسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتە دەرەکییەکانی مەجلیس، ڕایگەیاندووە، کە حەسەن ڕۆحانی وتوویەتی: ناتوانین هەم بۆ ئەرتەش و هەم بۆ سپای پاسداران بوودجە تەرخان بکەین.
ناوبراو وتوویەتی: محەممەد حوسێن باقری، سەرۆکی دامەزراوەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، لە نامەیەکدا بۆ ڕۆحانی، داوای تەرخانکردنی بوودجەی بۆ هێزە چەکدارەکان کردووە و لە لایەن حەسەن ڕۆحانییەوە وڵامی دراوەتەوە، کە بوودجەی هێزە چەکدارەکان بۆ لاوازکردنی دەوڵەت بەکار دەچێت.
کەریمی قودوسی، لە زاری کۆمسیۆنی تەلفیقی مەجلیســی ڕێژیم، وتوویەتی: حەسەن ڕۆحانی پێیانی ڕاگەیاندووە، دەوڵەت ناتوانێت هەم بە دوو هێزی نیزامیی (ئەرتەش و سپا) مووچە بدات، هەمیش بە فەرمانبەران و خانەنشینکراوەکان و لە هەمان کاتیشدا خەڵاتی ماوەی خزمەتیان بۆ دابین بکات.
کەریمی قودوسی، لە درێژەدا وتوویەتی: هەڵوەشاندنەوەی یەکێک لە هێزە چەکدارەکانی وڵات، خواست و ئارەزووی وڵاتانی ڕۆژئاوایە، هەروەها ناوبراو پێشتر وەزارەتی ئیتلاعاتی بە تۆمەتی هاوکاریی و پێوەندیی لەگەڵ ماڵپەڕی ئامەد نیووز تاوانبار کردبوو.