• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٣٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی  

شەهید کاوە جەوانمەرد، شاهکاری ژیان دەخولقێنم

زایینی: ٣١-٠٣-٢٠١٨ - هەتاوی: ١٣٩٧/٠١/١١ - ١٨:٠٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
شەهید کاوە جەوانمەرد، شاهکاری ژیان دەخولقێنم
جەماڵ ڕەسووڵ دنخه

ئەرەستوو دەڵێت: "مەرگی قارەمان یەک پرسیار بە دوای خۆیدا دێنێت! ئەرێ بۆ ڕووی دا؟!

زۆر جاران کە دەتهەوێ باسی بابەتێک بکەی تووشی کێشەیەک دەبی بە ناوی "نەتوانین"؛ واتە دەستت لە نووسین زۆر کورته و لە تواناتدا نییە کە بتوانی لە سەری باس بکەی و بتوانی هەستی خۆت بە مانای خۆی دەرببڕی تا بتوانی خوێنەران، بیسەران و گوێگرەکانت تێر بکەی و قەناعەتیان پێ بێنی کە من ئەوه بە پوختی و بێ کەموکوڕی باسی بابەتەکەم کردووە و تەواو.

یەکێک لەو بابەتانە کە قەڵەم بە دەستانی خامەڕەنگینیش لێی دەسکورتن باس لە "شەهیدبوون"ـه. لە هەر وڵاتێک و لە نێو هەر نەتەوەیەک ئەو کەسانەی لە پێناو خاکی وڵاتەکەیان گیانیان فیدا دەکەن وەک بایەخی نەتەوەیی چاویان لێ دەکرێت و ئەو کەسانە دەبنە هۆی دەروەستی بۆ نەسڵەکانی داهاتوویان.

لە وەرزی بەهاری ئەمساڵدا و هەموو ساتەکاندا ناو و جێگای شەهیدان دەبێ لە ناخماندا زیندوو بێت و ڕێبازی ئەوان نەتەنیا بۆخەبات بەڵکوو دەبێ بۆ ڕێڕەوی ژیان بگرینە بەر.

شوێنگەی هەڵاتنی خۆر، ڕۆژهەڵاتی پێ دەڵێن؛ ئەوەش بۆ ئێمەی خەباتکار دوو مانای هەیە یەکەم ڕۆژهەڵاتی خاک و دووهەم شوێنی هەڵاتنی خۆر؛ شوێنی هەڵاتنی خۆرێک کە شوێنی ڕەهایی و ڕزگاری وڵات لە شەوەزەنگە و چلەی شەو و شەڕ بو دەسپێکی ژیان، ژیانێک بۆ مانای ژیان و درێژە بە ژیانی ڕاستەقینە کە خۆشەویستی دەخاتە ناو سینگ و هەناو و لەوەشدا یادی شەهیدانمان گڕوتینی تازەمان بۆ ژیان پێ دەبەخشێت.

ئەمڕۆ لە وەرزی بەهاری ژیانەوە، لە سەروبەندی ١٠ خاکەلێوەدا و هەر کاتی دیکە، ئەوەمان پێشکەش بە خۆمان و خەڵکی خۆمان کردووە کە لە ڕۆژهەڵاتەوە سەرچاوەمان گرتووە و هەموو ڕۆژێکیش سەرلەنوێ هەڵدەدینەوە، چونکە ئێمە لە نەسلی"سەروان و سەرگوردەکانی دێموکراتین"، لە هەناوی "کاوە و سەرکەوت"ـەکانەوە دەڕوانین، لە شەهیدانمان ژیان مانا دەکەینەوە، لە بنەماڵەی شەهیدانمان سەرفرازی فێر دەبین و لە هەمووی ئەوانەشدا پەیمان نوێ کردنەوە.

لە ڕابردوومان فێربووینە تا کوردستان بۆ سبەینێ و سبەینێکان بپارێزین و لە بەرانبەر سپای تاریکیدا ئەژنۆ دانەدەین. ڕۆژهەڵاتی ئەمڕۆ سەنگەرێکە کە خاکڕیزەکەی حەقی ڕەوایە و ئاڵاهەڵگرەکانی ناو سەنگەر لەسەر داوای خۆیان و ڕێبازی شەهیدانیان سوورن، سەنگەروانان بەڵێنیان داوە کە بە دڵ و گیان بۆ خاک بتوێنەوە چونکە "کاوە"کان لە بەهاردا هەستانەوە و چرۆیان کرد.

لەم بەهارەدا و هەموو ساتەکانی ژیاندا، یادی شەهیدانمان دەکەینەوە کە ژیان بە هەموو هێزەوە خۆی لە دڵی شەهیدان و خۆنەویستانەوە مانا دەگرێت و خۆی بە خەڵک پێناسە دەکات. ئەگەر فەلسەفە لە ژیانی شەهیدان دروست نەکەین ناتوانین فەرهەنگی خۆڕاگری و نیشتمانپەروەری بۆ داهاتووی خۆمان دروست بکەین.

ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتییەکان کە شاگردانی پێشەوای نەمرن و قاسملوو دەرسی داون و ئێستاش کاوەکان و سەرکەوتەکان وانەکانیان دەڵێنەوە و ڕێبوارانیان بەپێوەن، ئیمانیان هەیە تا کوردستانێکی خۆڕاگر و نەترس بۆ ئێستا و نەوەکانی داهاتوو ڕادەستی شۆڕشگێڕانی داهاتوو بکەن، چون تا کوردێک بمێنی کوردستان هەر زیندووە.

لە بیرمان ناچێت و ئەوەش مافی ئێمەیە کە نابێ بێدەنگ بین، بێدەنگی ئێمە لە بەرانبەر کوردستان و شەهیدانماندا ئەوە دەگەیەنێت کە بەرپرسیار نین، کاتێکیش بەرپرسیار نەبین و بێدەنگ بین دوژمن وەک تاوانبار دەمانناسێت، بۆیە ڕاوەستان و کۆڵنەدان، پێداگری لە سەر ماف و ویستەکانمان ئەرک و تەکلیفی سەر شانمانە و دەبێ وەک شۆڕشگێڕێک وڵامدەری هەموو پرس و ئەرکێک بین.

نەرم و نیانی، مەنتقی بوون، سەبر و تەحەممول، خۆڕاگری نمادی کەسێکی خەباتکارە، بەڵام کاتێک بە بیانووی ئەو وشانە بێدەنگ بین، هەموو شتێک وەلا دەنێین و دوژمن تابۆسازیمان بۆ دەکات و وەک راستییەک نیشانمان دەدات. دەبێ لە ڕۆژی شەهیدانماندا ئەوە بخەینە ناو بیرمان کە تابۆی ئێمە شەهیدان و ڕێبازمانه لەوە زیاتر شوێنی حەقیقەت و راستیمان لێ دەگۆڕدرێت.

لە ساڵڕۆژی شەهیداندا، دیسان پێ دەنێینە ناو ئەزموونێکی سەخت و چارەنووسساز؛ ئاڵای ڕزگاری و خاکویستیمان هەڵگرتووە و لێردا پەیمان نوێ دەکەینەوە. پێ له ناو تەندووری ئاگرینی خۆشەویستیی شەهیدان دەنێین کە لەدایکبوونێکی نوێ دەبەخشن و هەمیشە پێشەنگین.

مێژوو لێوڕێژە لە دووپاتبوونەوەی ڕووداوەکان. ژیان و خەباتی ئێمە لاپەڕەکانی لەسەر دەستی کاوەکان نووسراوە، بۆیە نابی خۆ لە ڕاستییەکان و سەختییەکان بشارینەوە.

گەورەترین زیرەکی نەتەوەکەمان ئەوەیە کە خۆیان هەرزان فرۆش ناکەن و خۆمان پێشتر هەڵبژاردوە کە چی بکەین و نەکەین و نەتەوەیەکین توانایی ئەوەمان هەیە بۆ خاک بمرین بەڵام بە دەستەوەی نەدەین. زۆرمان بیستووە، خوێندووەتەوە و دیوە کۆڵ نادەین تا دواساتەکانی ژیان و خۆمان لە دواهەناسەش هەر بڕیاری چارەنووسمان خۆمان دەنووسینەوە.

پەروەردەی دەستی پێشەواین، هەمان ڕۆڵەکانی ساڵانی ساڵە خەو و خۆشیمان لە چاوی دوژمن تۆراندووە، دێوسفەتەکان کە بۆ کوشتنی ئێمە هاتبوونە مەیدان سەرشۆڕتر لە جاران گەڕانەوە کون و قوژبنی خۆیان و ئێستاش وەک جاران هاتووینەتەوە تا پێ لە شوێن پێی بەهار دابنێین. ئەمڕۆکە خرۆشی خەڵک دیارە و کەس ئارام ناگرێت، دەنگی ترپەی دڵەکان دەتوانین ببیستین و هەناسەکان توندتر و گرمترن؛ سوێندمان بە گڵکۆی بێ سەروشوێنیان، خواردووە کە ڕێبازیان ون ناکەین.

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ مانیفێستی ڕزگاری
ــ وتووێژی کوردستان لەگەڵ شەریف هەژاری
ــ سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
ــ بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا:
  • هێمای بەرخۆدان هێمای بەرخۆدان
    پێناسەیەک لە جوانی سروشت، زیندوو بوونەوە، نوێکردنەوەی ژیان، گۆڕانێک لە دەم و چاو و تەنانەت دەروونی سروشت و هەموو زیندەوەرێک لە وەرزێکی نوێ بە ناوی نەورۆز و هاتنەوەی ڕەنگاوڕەنگی سروشت و کرانەوەی ئامێزی زەوی لەم ڕۆژەدا وەک هەموو ساڵێک دەبیندرێت.
  • نەورۆزی خاکێپووشەکان هەلێک بۆ یەکخستنی خەباتی کوردەواری نەورۆزی خاکێپووشەکان هەلێک بۆ یەکخستنی خەباتی کوردەواری
    جیا لەوە کە ڕێژیمە فاشیستەکانی حاکم بەسەر ڕۆژهەڵات و بەشەکانی دیکەی کوردستان، نوروز، کە جەژنێکی کوردییە، نەیانهێشتووە کە بە ناوی کورد لە جیهاندا بناسرێت و لە نێوخۆی کوردستان لە هەوڵدا بوونە کە بە هێرشی فەرهەنگی، ڕەنگ و بوونی کوردی لێ بستینن و هێماکانی خۆیان لەو ڕێوڕەسمەدا جێگیر بکەن.
  • پەیامی کردنەوەی کۆنگرەی ١٦ی حیزب لەلایەن بەڕێز مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی پەیامی کردنەوەی کۆنگرەی ١٦ی حیزب لەلایەن بەڕێز مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی
    سڵاو بۆ زیندانیانی سیاسی وە بە تایبەتی سڵاوێكی تایبەتی بۆ نێلسۆن ماندێلا بە ساڵدا چووەکانی نێو زیندانی ڕێژیم وە بەتایبەتی کاک محەممەدی نەزەری، وە سڵاوێکی تایبەتیتر بۆ نێلسۆن ماندێلای زنجیر پسێنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاک سدیقی کەبوودوەند دەنێرینەوە.
  • کەرکووک، کرماشان، عەفرین، نەورۆز کەرکووک، کرماشان، عەفرین، نەورۆز
    لێرەدایە کە دەگەین بە رمزێکی گرنگی کوردستان و کورد کە ئەویش نەورۆزە؛ ئەو رووداوە تاڵ و کارەسات و هەروەها حەماسانەی کورد، زۆرجار لە مێژوودا نیشانی داوە کە لە نەورۆزدا بە زمانێکی نەتەوەیی و جەماوەری وەرگێڕدراوەتەوە سەر کردەوەیەکی هاوبەش و هێمای سەرهەڵدانەوە و رسکانەوەو راسانی نەتەوەیی بوووە. نەورۆز بنەمایەکی گرنگی بوونی نەتەوەییمانە چوونکە ناسنامەی بوونمان بەهێزتر دەکاتەوە، ئێمە نەتەوەیەکین کە لە نێو کارەساتەوە بە سەرهەڵدانەوە و راسانەوە خۆڵەمێشی سووتانەکانمان دەتەکێنین و حەماسە دەخوڵقێنین؛ کورد سەرفراز و کوردستان ئاوەدان و نەورۆزمان پیرۆز.
  • کاوه به‌هرامی: لە سەرجەم بڕگەکانی کاری کۆنگرە، راسان بەشێکی دانەبڕاو و سەرەکی باسەکان بوو کاوه به‌هرامی: لە سەرجەم بڕگەکانی کاری کۆنگرە، راسان بەشێکی دانەبڕاو و سەرەکی باسەکان بوو
    لوڕستان، کرماشان و ئیلام بەشێکی سەرەکی و دانەبڕوای کوردستان و کوردن، بەبڕوای من کاتێک ئێمەی کورد رزگارمان دەبێ کە ئیلام و کرماشان و لورستانیش داشدارمان بن، کۆنگرەی راسانی رۆژهەڵات لە زۆر رووەوە، تێکۆشان و بەرزکردنەوەی وشیاری نەتەوەیی لەم بەشە گرینگەی خاکی نیشتمانی تاوتوێ کرد و رێنوێنی پێویستی بۆ کار و چالاکی داهاتوومان گەڵاڵە کردووە، بە بڕوای من دەکرێ بۆ شوێندانەری زیاتری خەبات لەم ناوچانە لەڕووی راگەیاندن، رێکخستن، گرینگی پێدان بە کەسایەتییە شوێندارەکان و زۆر رێکار و رێگای گونجاوی دیکە، کە رەنگە ئێرە شوێنی باسکردنیان نەبێ کاری جیددی بکەی.
  • خۆپیشاندان لە نێو بەرداشی یارگیرییەکاندا خۆپیشاندان لە نێو بەرداشی یارگیرییەکاندا
    هەروەها لە ئەگەری بوونی ئالتێرناتیڤێکی تەکووز و خاوەن پێگەی وا ،باڵانسی هێز دەگۆڕدرێت و ئەگەری سەرهەڵدانی هێزێکی سانتراڵی تۆتالیتێر لە داهاتوودا وێڕای گشت ئەو پووانانەی بەدەستیانەوەیە کەم و کەمتر دەبێت.
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    کێشە و ناکۆکیی نێو باڵەکانی ڕێژیم، قەیران و داڕمانی ئابووریی ئێران، ناکارامەیی و داماوی بەرپرسان لە وڵامدانەوە بە داخوازییەکانی خەڵکی ناوخۆی ئێران و گوشارە جیهانییەکان بۆسەر ڕێژیم، بە مەبەستی کشانەوە و وازهێنان لە دەستێوەردان و ئاژاوەنانەوە لە وڵاتانی ناوچە هەر ڕۆژ زیاتر و زیاتر کاربەدەستان و بەڕێوەبەرانی ئەو ڕێژیمە تووشی قەیران دەکات.