کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانەکانی لە شاری ئەهواز دژی ڕێژیم بەردەوامن

18:15 - 16 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئەهواز دژی سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، پێی نایە هەشتەمین ڕۆژەوە.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لە هەشتەمین ڕۆژی خۆپیشاندانەکان دژی دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێران، لە شاری ئەهواز، بەرپرسانی نیزامی و ئەمنییەتی ڕێژیم توندترین هەڵوێستیان دژی خۆپیشاندەران گرتووەتە بەر، بەڵام خۆپیشاندانەکان هەر بەردەوامن.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شاری ئەهواز، شەوی ڕابردووش بەردەوام بووە و ئەو شارە بە تەواوی ئەمنییەتی کراوە و هەوڵەکانی ڕێژیمیش بۆ کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکان بێئاکام بووە.

لە ماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا، زیاتر لە ١٦٠ کەس لەو شارە دەسبەسەر کراون و هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیتلاعاتی سپای ڕێژیم لەو شاردا جێگیر کراون.

شەوی ڕابردوو، خۆپێشاندەران دروشمی براکانمان ڕۆیشتن ئەی چاو بگری و ئەهواز قارەمانەکانی لە دەست داوە، بەرز کردۆتەوە.

لە سەرەتای ئەو خۆپیشاندانانەدا، دەزگا و ناوەندەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بە هەموو شێوەیەک هەوڵیان داوە، کە ناڕەزایەتییەکان سانسۆر بکەن، بەڵام بە هۆی ئەوەی کە نەیانتوانیوه ئەم کارە جێبەجێ بکەن، وەک هەمیشە دەستیان بۆ شەڕ و ئاژاوە بردووە و تۆمەتی تجزیە طلبــیان وەپاڵ خۆپیشاندەران داوە.

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە شاری ئەهواز بە هۆی هەڵاواردنی ڕەگەزی بەرانبەر هاووڵاتییانی عەرەب کە دواجار لە بەرنامەی کلاه قرمزی خۆی نواند.

دواتر خەڵکی شاری ئەهواز، دژی ئەو کارەی دەنگ و ڕەنگی ڕێژیمی ئێران ڕژانە سەر شەقام و خۆپیشاندانەکان دەستی پێکرد، ئەوەش بە دەسبەسەرکردن و لێدانی بەشێکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی ئەم شاره فازێکی نوێی بە خۆیەوە گرت.