کوردستان میدیا: تەقینەوەیەکی بەهێز لە پایەگایەکی سەر بە میلیشیاکانی ڕێژیمی تێرۆریستی ئێران لە شاری حەلەبی سووریە ڕوویدا.
هەواڵدەرییە نێوخۆییەکانی سووریە بڵاویان کردووەتەوە، تهقینهوهیهكی بههێز لە پایەگایەکی نیزامیی ئەسەد لە باشووری شاری حەلەب ڕووی داوە كه ژمارهیهكی زۆر له میلیشیاكانی سهر به ڕێژیمی ئێران لهو بنكهیهدا جێگر ببوون.
ئەو تەقینەوەیە لە پایەگای نیزامیی جبل عزان لە باشووری حەلەب کە لەژێر کۆنتڕۆڵی ڕێژیمی ئەسەددایه، ڕووی داوە؛ تا ئێستا لە زیانی ماددی و تەلەفاتی گیانی هێزەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران هیچ زانیارییەک بڵاو نەبووەتەوە.
ئەو تەقینەوەیە دوای ئەوە ڕووی داوە کە ڕۆژی ڕابردوو سێ وڵاتی ئامریکا، فەرانسە و بریتانیا هێرشی نیزامیان کردە سەر ڕێژیمی ئەسەد و بنکە و دامەزراوە نیزامییەکانی ئەو ڕێژیمەیان بوردومان کرد.
چاودێری مافی مرۆڤی سووریە وێڕای تەئیدی ئەو هەواڵە، بڵاوی کردووەتەوە ئەو شوێنەی تەقینەوەی لێ کراوە هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، حیزبوڵڵا و هێزەکانی فاتمیوونی لێ بووە.
ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری مافی مرۆڤی سووریه لە وتووێژێکدا لەگەڵ العربیه باسی لەوە کردووە، ئەو تەقینەوەیە تەلەفاتی گیانیشی لێ کەوتووەتەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا ڕۆژنامەی ئورشەلیم پۆست بڵاوی کردووەتەوە کە فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی پایەگایەکی ڕێژیمی ئێرانی بۆردومان کردووە.
له سهرهتای شەڕی سووریەوە، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، ژمارهیهكی زۆری پاسدار و ڕاوێژكاری سهربازی بۆ پشتگیری كردن له ڕێژیمی بەشار ئهسهد ڕهوانهی ئهو وڵاته كردووه و تا ئێستا به دهیان میلیشیا و پاسداری تێرۆریستی ئێران له شهڕ و ئاڵۆزییهكانی سووریەدا كوژراون.