کوردستان میدیا: هێزه‌کانی رێژیم له گوندی ده‌ره‌کێی ناوچه‌ی هه‌ورامان، ٤٠ سه‌ر له ئاژه‌ڵی ونبووی دوو هاووڵاتییان، زه‌وت کردووه.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، هێزی ئینتزامیی پاسگای ژاڵانه له گوندی ده‌ره‌کێ، ده‌ستی به‌سه‌ر ٤٠ سه‌ر مه‌ڕ و ماڵاتی ونبووی دوو هاوڵاتیدا گرتووه و دواتر ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌یان بۆ سه‌ربڕین بۆ کوشتارگه به‌ڕێ کردووه.
سه‌ردان و به‌دواداچوونی خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌کان و هه‌روه‌ها مه‌لا و خه‌ڵکی گوندی ده‌ره‌کێ، له‌مه‌ڕ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ڕ و ماڵاته، بۆ پاسگای ژاڵانه، بێ ئه‌نجام بووه و هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانیشیان لێ کراوه.
نرخی ئه‌و ٤٠ سه‌ر ئاژه‌ڵه، بڕی ٣٠ میلیۆن تمه‌ن مه‌زنده کراوه و به‌هۆی ونبوون، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیم له پاسگای ژاڵانه زه‌وت کراوه که دواتر له کوشتارگه‌کاندا سه‌ریان بڕیوه و به‌سه‌ر پاسگا نیزامییه‌کانی رێژیم له ناوچه‌ی هه‌وراماندا دابه‌شیان کردووه.
به هاتنی وه‌رزی سه‌رما، دیارده‌ی مه‌ڕ و ماڵات دزین له ناوچه‌کانی کوردستان روو له زیاد بوون ده‌کات و هێزه‌کانی رێژیمی ئێرانیش نه‌ک هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا یارمه‌تیده‌ر نین، به‌ڵکوو بۆ خۆشیان ده‌ست به‌سه‌ر ئاژه‌ڵی گوندنشیناندا ده‌گرن.