کوردستان میدیا: مافی پارلمانتاری له دوو پارلمانتاری هەدەپە (HDP) عوسمان بایده‌میر و سه‌لما ئرماک سه‌نرایه‌وه.
پا‌رلمانی توركیە له دانیشتنێکی فەرمی خۆیدا، ئه‌و دۆسیانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران کە تایبەت بوو بۆ ئەو سزایانەی کە دادگاکان نیسبەت بە عوسمان بایده‌میر و سه‌لما ئرماک ده‌ریان كردووه، خوێندەوە.
به‌پێی ئەو یاسا، دوای خوێندنه‌وه‌ی دۆسییه‌كان، مافی پا‌رلمانتاریی له هه‌ر کامە له بایده‌میر و ئرماک سه‌نرایه‌وه.
عوسمان بایدەمیر پارلمانتاری هەدەپە لە شاری ئورفایە و سەلما ئرماکیش پارلمانتاری ئەو حیزبە لە شاری هەکارییه.
سەلما ئرماک بە هۆی تاوانی وەک ئه‌ندامییەتی له ڕێكخراوی تێرۆریستییدا و بانگه‌شه‌كردن بۆ ڕێكخراوی تێرۆریستی به ١٠ ساڵ زیندانییكردن و بایده‌میر به تاوانی سووكایه‌تییكردن به پۆلیس به زیندانییكردن بۆ ماوه‌ی ساڵێک و پێنج مانگ و ١٥ ڕۆژ مەحکووم کراون.
ئاک پارتی (AKPARTY) کە حیزبی دەسەڵاتداری تورکیەیە، بە نیازە هەڵبژاردنی پێشوەخت لە تورکیه بەڕێوە ببات و چاودێرانی سیاسی باس لەوە دەکەن ئەستاندنەوەی مافی پارلمانتاری لە بایدەمیر و ئرماک، کارێکی سیستماتیکە کە تورکیە دژی پارلمانتاری کورد ئەنجامی داوە.
گوته‌بێژی ئاک پارتی، ماهیر ئوناڵ باسی لەوە کردووە، ده‌ورووبه‌ری ١٥ی ئایار هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێ ده‌كات.