کوردستان میدیا: پاش دژایه‌تیی بانکی ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ دانی ئه‌رزی تا‌یبه‌ت له‌مه‌ڕ کڕینی سه‌رچاوه‌ی زانستی، زۆربه‌ی زانینگه‌کانی ئێران له ده‌ستڕاگه‌یشتن به سه‌رچاوه زانستییه‌کان بێبه‌ش ده‌کرێن.
کێشه‌ی دابین کردنی ئه‌رز بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به سه‌رچاوه زانستییه‌کان، له دانیشتنی شۆرای سیاسه‌تدانان و به‌رنامه‌ڕێژیی دابین کردنی سه‌رچاوه زانستییه‌کان، هاتووه‌ته ئاراوه.
هه‌واڵده‌ریی مێهر بڵاوی کردە‌وه، له کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی شۆرای سیاسه‌تداناندا دابین کردنی سه‌رچاوه و ژێده‌ره زانستییه‌کان هاتووه‌ته ئاراوه و تێیدا گوتراوه: بانکی ناوه‌ندی به‌هۆی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌گه‌ڵ ته‌رخان کردنی ئه‌رز بۆ کڕینی سه‌رچاوه زانستییه‌کان دژایه‌تیی کردووه و زانینگه‌کان توانای دانی پاره و هه‌روه‌ها ئاڵوێری ئه‌رزیان نه‌ماوه و شیمانه ده‌کرێ ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی زانکۆکان هه‌تا کۆتایی ئه‌مساڵ زایینی بپچڕێت.
هه‌ڵاوسانی بازاری ئه‌رز و دراو، به‌هۆی کاریگه‌ریی گه‌مارۆکان له یه‌ک ساڵی رابردوودا گرفتی جۆراوجۆری بۆ خوێندکاران و زانینگه‌کان دروست کردووه و ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی له دانی پاره له‌مه‌ڕ کڕینی ژێده‌ره زانستییه‌کان بێبه‌ش کردووه.
گەمارۆكان بێجگە لە كارتێكەری لەسەر زانكۆكان كاتێكەریان لەسەر بارۆدوخی ژیانی هاووڵاتیانیش داناوە.
لەو چەند مانگەی دواییدا بانكی ناوەندی و دەوڵەت بەتایبەت پاش جێبەجێ كردنی گەمارۆكان لەلایەن كۆمەڵگای جیهانییەوە، تووشی كێشە و ئاریشە بوون.