کوردستان میدیا: گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆسه‌ر رێژیمی ئێران بووه‌ته هۆی ئه‌وه که پرۆژه‌ی وێستگه‌یه‌کی کاره‌بایی شاری که‌رکووک، که به‌ده‌ستی کۆمپانیایه‌کی ئێرانییه‌وه بووه، رابگیرێت.
رێبوار تاڵه‌بانی، جێگری به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک به سوومه‌رییه نیووزی راگه‌یاندووه، هۆکاری سه‌ره‌کیی راگیران و دواخستنی پرۆژه‌ی وێستگه‌ی کاره‌بایی که‌رکووک، گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ سه‌ر رێژیمی ئێرانه و ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌مانی متمانه‌ی بانکه‌کانی جیهان به رێژیمی ئێران، هاتووه‌ته ئاراوه.
پڕۆژه‌ی وێستگه‌ی کاره‌بایی دبس له که‌رکووک له دوو یه‌که‌ی سه‌ره‌کیی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با پێک هاتووه و هه‌ر کامیان توانای به‌رهه‌مهێنانی ١٦٠ مێگاوات کاره‌بایان هه‌یه.
گرێبه‌ستی ئه‌م پڕۆژیه پێش داسه‌پاندنی گه‌مارۆکان له نێوان عێراق و رێژیمی ئیران‌دا واژۆ کراوه و هه‌نووکه‌ش ئێران توانانی ته‌واو کردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی به‌هۆی گه‌مارۆکان نییه.
گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له بیاڤ و بواره جۆراوجۆه‌رکاندا کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژێرخانی ئابووریی ئێران‌دا داناوه و ته‌نانه‌ت بۆ‌ته هۆی ئه‌وه که زانکۆکان توانای کڕینی سه‌رچاوه‌ی زانستی‌یان له ناوه‌نده زانستییه‌کانی جیهاندا نه‌بێت.