کوردستان میدیا: خولی دووهه‌می ئه‌م دادگایه سه‌رله‌به‌یانیی ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له ساڵۆنی ئاشتیی بینای دادگای لاهه ده‌ستی پێ کرد و له‌و رۆژه‌دا بڕیاری کۆتایی بە‌دژی رێژیمی ئێران ده‌رکرا.
سه‌ره‌ڕای به‌رپرسانی دادگا و کۆمیته‌ی بە دواداچوونی راستییه‌کان، نزیکه‌ی ١٠٠ که‌سی دیکه له بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی زیندانه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و چالاکانی سیاسی که‌له وڵاتانی جۆراوجۆری ئورووپاوه هاتبوون، له دادگا ئاماده بوون.
بنه‌مای کاری دادگای لاهه سه‌ربه هیچ ئیدیۆلۆژی و گرێدراوی هیچ ده‌وڵه‌ت و رێکخراوێک نییه و به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ و نێوده‌وڵه‌تی بڕیاره‌کانی خۆی ده‌دات.
له‌م دادگایه‌دا تاوانه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له‌لایه‌ن دادوه‌ره سه‌ربه‌خۆ‌کانی جیهانه‌وه تاوتوێ کران.
پێڕاگه‌یشتن به تاوانه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، تاوتوێ کردنی کۆمکوژییه‌کانی ده‌یه‌ی ٦٠، نادادپه‌روه‌ری و سه‌رکوتی خه‌ڵک به ده‌ستی دادگاکانی رێژیمی ئێران، ئه‌شکه‌نجه و له سێداره دانی زیندانیان و بێ‌به‌ش کرانیان له مافی پارێزه‌ر پرسگه‌لێک بوون که له‌و دادگایه‌دا هاتنه به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه.
دادگای لاهه رێژیمی ئیسلامیی ئێرانیشی له رێگه‌ی باڵوێزخانه‌که‌یه‌وه بانگهێشت کردبوو هه‌تا له‌هه‌مبه‌ر تاوانه‌کاندا وه‌ڵامده‌ر بێت، به‌ڵام به‌شداریی نه‌کردبوو.
مه‌حکووم کرانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له‌سه‌ر شایەتی ٩٤ که‌س و چه‌ندین به‌ڵگه و راپۆرتی ئه‌نجام درا و کومیسیۆنی دادگای لاهه راپۆرتێکی ٦٥ لاپه‌ڕه‌یی له‌سه‌ر مه‌حکووم کرانی ئه‌و رێژیمه ئاماده و بڵاو کردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ریش دادگای ئێران تریبووناڵ رێژیمی ئیسلامیی ئێرانی به ئەنجام‌دانی تاوان له دژی مرۆڤایه‌تی مه‌حکووم کردبوو.