کوردستان میدیا: چه‌کدارانی سەر بە سپای پاسدارانی رێژیم هاووڵاتییه‌کی سه‌رده‌شتییان دایه به‌ر ره‌هێڵه‌ی گولـله و له ئه‌نجامدا کوژرا.
هه‌واڵده‌ریی کوردپا بڵاو کرده‌وه، رێکه‌وتی ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، هاووڵاتییه‌کی خه‌ڵکی گوندی دولکان، سه‌ربه ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت به‌ناوی سمایل عه‌لی‌پوور، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و ده‌ست له‌جێ گیانی له ده‌ست دا.
سمایل به‌هۆی کێشه و هاتنە ئارای گرژی لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسداران به ده‌ستی یەکێک لەو هێزانە کوژراوه.
ئه‌م سه‌رچاوه بڵاویشی کردۆ‌ته‌وه که پێشتریش باوکی سمایل عه‌لی‌پوور به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه چێنراوه‌کانی رێژیمی ئێران گیانی لەدەست داوە.
هه‌روه‌ها پێشتریش ته‌قینه‌وه‌ی مین له گوندێکی ناوچه‌ی پیرانی مه‌ریوان بووه هۆی کوژرانی ٦ که‌س، که ٥یان سه‌ربه ناوه‌ندی هێزه چه‌کداره‌کانی رێژیمن و یه‌کێکیشیان هاووڵاتییه‌کی ئاسایی بووه.
ماوه‌یه‌ک له‌وه پێشیش له سه‌رده‌شت هێزه چه‌کداره‌کانی رێژیمی ئێران، هێرشیان کرده سه‌ر گوندی هه‌رزنێ و وێڕای بێ‌حورمەتی کردن و په‌لامار دانی کاسبکاران و کۆڵبه‌ران، به‌نزین و گازۆییلی ئه‌و هاووڵاتییانه‌یان رژاندە کۆڵانەکانەوە.