کوردستان میدیا: ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارا دایه حکوومه‌تی بریتانیا رێژه‌ی هێزه نیزامییه‌کانی له که‌نداودا به‌مه‌به‌ستی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌کانی رێژیمی ئێران زیاد بکات.
رۆژنامه‌ی دیلی تلگراف ته‌نیا چه‌ند کاتژمێر پاش لێدوانه‌کانی دیوید کامرون سه‌رۆک وه‌زیری بریتانیا ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاو کرده‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیری بریتانیا له دوبه‌ی رایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ی به‌مه‌به‌ستی پێشگری له ده‌ست پێڕاگه‌یشتنی رێژیمی ئێران به چه‌کی ئه‌تۆم سه‌رجه‌م رێکاره‌کان به‌کار دێنێت.
شاره‌زایانی بواری سیاسیی له‌و باوه‌ڕه دان یه‌کێک له‌و رێکارانه‌ی که سه‌رۆک وه‌زیری بریتانیا باسی ده‌کات رێکاری نیزامییه.
پێشتریش رۆژنامه‌ی سانی بریتانیا بڵاوی کردبووه‌وه، حکوومه‌تی بریتانیا دوابه‌دوای زیاد بوونی گرژییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێران جموجۆڵه نیزامییه‌کانی له ئاوه‌کانی که‌نداو زیاد کردووه.
حکوومه‌تی بریتانیا ٧ ناوگانی جه‌نگیی له ئاوه‌کانی که‌نداو جێگیر کردووه و شاره‌زایان له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌و ناوگانانه به مه‌به‌ستی به‌رگری کردن له وڵاتانی عه‌ره‌بی له ئه‌نجامی هێرشی ئێران بۆ سه‌رییان جێگیر کراون.
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ریش فه‌رمانده‌ی ناوگانی پێنجی حکوومه‌تی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هه‌واڵی جێگیر کردنی ناوگانی اینتر پرایز ته‌یار کراو به چه‌کی ئه‌تۆمی له ئاوه‌کانی که‌نداوی فارس‌دا راگه‌یاندبوو.
ناوگانی فڕۆکه هه‌ڵگری اینترپرایز کێشی ٨٥ هه‌زار تونه و تێپه‌ڕینی له کاناڵی سوئێز ١٢ کاتژمێری خایاندبوو.