کوردستان میدیا: ئامارەکانی خۆکوژی لە ئێران باس لە قەیرانێکی هەوسار پچڕاو دەکەن و لە ساڵێکدا زیاتر لە ٤٥ هەزار کەس خۆیان کوشتووە.
لەو پێوەندییەدا بارودۆخی ئێران لە جیهاندا لە ئاستێکی خراپ دایه و لێپرسروانی رێژیمیش هیچ بەرنامەیەکیان لەمەڕ پەروەردەی پێشگیرانە و کونترۆڵی خۆکوژی نییه.
دەرووناسان گوتوویانە، رێژیمی ئێران ئەگەر بەرنامەیەکی تۆکمە و بەکەڵکیش دابڕێژێت هەتا ٥٠ ساڵی داهاتووش توانای بەڕێوەبردنی پێشگیری لە خۆکوژی له ئێراندا نییه.
ئاستی خەمۆکیش لە نێو خەڵکی ئێراندا رێژەی بەرز بووەتەوە و هەندێ سەرچاوەی ئاماری باس لە خەمۆکیی ٨٠%ی خەڵکی ئێران دەکەن.
گوشاری ئابووری کاریگەریی لەسەر هەلومەرجی سیاسی ــ کۆمەڵایەتیی خەڵک داناوە و لە ساڵی ٨٨ بەم لاوە رێژەی خەمۆکییەکان رۆژ لە دوای رۆژ زیادی کردووە.
جیا لە پارێزگا فارس نشینەکانی ئێران، پارێزگاکانی کوردستانی ئێرانیش پلەیەکی بەرچاویان لە چاو پارێزگاکانی دیکەی ئێراندا هەیه و ئیلام یەکێک لەو پارێزگایانە کە رێژەیەکی زۆری خەمۆکیی بە خۆوە گرتووە.