• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

گیان لەدەست دانی دوو برای شەهیدێكی رێگای رزگاریی كوردستان

زایینی: ١٣-٠٤-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠١/٢٥ - ١٣:٠٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
گیان لەدەست دانی دوو برای شەهیدێكی رێگای رزگاریی كوردستان
کوردستان میدیا: دوو برای شەهیدێكی رێگای رزگاریی كوردستان بە هۆی رووداوێكی دڵتەزێن لە ناچەی سنە گیانیان لەدەست دا.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 23ی خاکه‌لێوه‌ی 1391ی هه‌تاوی، دوو که‌س به‌ ناوه‌کانی "هیوا گه‌ویڵی" و "کاوان گه‌ویڵی" به‌ هۆی رووداوێكی دڵتەزێنی هاتوچۆ له‌ رێگای سنه‌ ــ دیوانده‌ره‌، گیانیان له‌ده‌ست دا.


هیوا و کاوان، برای شه‌هیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به‌ ناوی "سه‌عید گه‌ویڵی" وهه‌روه‌ها خه‌ڵکی گوندی "کێڵانه‌"ی سه‌ربه‌ شاری سنه‌ و دانیشتووی شاری سنه‌ بوون.


شه‌هید سه‌عید یه‌کێک له‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو که‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه‌ هاته‌ نێو ریزه‌کانی حیزب و له‌ هیزی شه‌ریفزاده‌ سازمان درا و له‌ رێکه‌وتی 6ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی 1360ی هه‌تاوی له‌ شه‌ڕێکی قاره‌مانانه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئیراندا، تێکه‌ڵ به‌ کاروانی شه‌هیدان بوو.


حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی هیوا و کاوانی کۆچکردوو ده‌کات و خۆی به‌ شه‌ریک و به‌شداری خه‌میان ده‌زانیت.

رۆحیان شاد
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا