کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوڕی شەهێدێکی رێگای رزگاریی کوردستان، لە سەردەشت بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیم گیانی لەدەست دا

19:51 - 18 خەزەڵوەر 2712

کوردستان میدیا: کوڕی شەهێدێکی رێگای سه‌ربه‌ستیی کوردستان، کە بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانی، سەرقاڵی کۆڵبەری لە سنوورەکانی کوردستان بوو، بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیم گیانی لەدەست دا.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی چوارشەممە رێکەوتی ١٧‌ی خەزەڵوەر ژمارەیەک کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە شوێنێک بە ناوی دەشتی وەزنێ‌ هەڵکەوتوو لە ناوچەی بوڵفەتی سەردەشت کەوتنە بەر دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان.
لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژییەدا کۆڵبەرێک بە ناوی باپیر تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی مەحموود موجاهید، خەڵکی ئاوایی ئاڵوەتان، خاوەن ژن و منداڵ گیانی لەدەست دا.

2693.jpg
مەحموود موجاهید، شەهیدی حیزبی دێمۆکرات


مەحموود موجاهید ناسراو بە (مەحموود دۆل) دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلان په‌یوەست بە ریزەکانی حیزبی دێمۆکرات بووە و بەرپرسیارییەتی سەر لکی لە هێزی موعیندا هەبووە.
مەحموود موجاهید ساڵی ١٣٧٢ی هه‌تاوی لە شارۆچکەی حاجی ئاوا لە هەرێمی کوردستان لەلایەن دەست و پێوەندییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە شەهید کرا.