کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزەکانی سەربە ئیدارەی \"ئاگاهی\"ی سەوڵاوا و پاسگای دزڵی، ماڵی دانیشتوانی گوندی \"دزڵی\"یان پشکنیی

12:48 - 25 خەزەڵوەر 2712

کوردستان میدیا: هێزە کانی ئیدارەی ئاگاهی بە هاوکاری پاسگای دزڵی بەمەبەستی پشکینینی ماڵی دانیشتوانی گوندی دزڵی چوونە ئەو ئاواییە.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو پشکنینە لە حاڵێک دایە کە چەند رۆژ لەمەوبەر دانیشتوانی ئاوایی دزڵی ناڕەزایەتیان بە کوشتن و راو کردنی ئاژەڵە کێوییەکان لەلایەن چەند کەسی ناسراوەوە دەربڕیبوو و ئەو هەوڵە نیگەرانی لای چالاکانی ژینگەپارێز و خەڵکی ئەو گوندە دروست کردبوو.
ئەو کردەوە دزێوە لەلایەن ٤ چەند کەسی ناسراوەوە کە یەکێکیان خەڵکی گوندی کێمنەی سەربە شاری پاوەیە، ئەنجام دەدرێت.
یەکێک لە دانیشتوانی ئەو ئاواییە رایگەیاند، هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئاگاهی و پاسگای دزڵی لەباتی ئەوەی ماڵی ئەو چەند کەسە دیاری کراوە بپشکێنن دەستیان کرد بە گەڕانی ناو ماڵی هاووڵاتییانی بێ‌ تاوان.
پێشتریش هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی دزڵی رایگەیاندبوو، ئەو راوچیانە سەرەڕای ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان لەمەڕ دەست هەڵگرتن لە راوی ئاژەڵە کێوییەکان، درێژە بە کاری خۆیان دەدەن و رێژیمیش هیچ چەشنە رێکارێکی بۆ پێشگیری لە ناوچوونی سروشتی ئەو گوندە لەلایەن ئەو چەکدارانەوە نەگرتۆتە بەر.