کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆستێکی دێرینی حیزبی دێمۆکرات، لە ناوچەی پشدەر کۆچی دوایی کرد

19:11 - 25 خەزەڵوەر 2712

کوردستان میدیا: دۆستێکی لە مێژینەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، لە گوندی باوزێ‌ لە ناوچەی پشدەری کوردستانی عێراق ماڵاوایی لە ژیان کرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، خدر باوزێ‌ ناسراو بە خدرە رەش دۆستی دێرینی حیزب و هاوڕێ‌ شەهیدانی بزووتنەوەی ساڵەکانی ٤٦ ــ ٤٧ بە تایبەت شەهید مەلا ئاوارە بوو.
مام خدر هاوڕێ‌ لەگەڵ کوڕەکانی خزمەتێکی بەرچاویان بە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستانی ئێران کردووە و هەمیشە خۆی بە دۆستی حیزب و گەل زانیوە.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی خۆی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مام خدر باوزێ و کەس و کاری‌ دەکات.
رۆحی شاد