کوردستان میدیا: تاقەوسان وەکوو سەمبولێک لە خۆڕاگری و خەباتی ساسانییەکان، لەژێر ناوی نۆژەن کردنەوەی فەرهەنگیدا مەترسیی خەسار بەر کەوتنی بەشێک لە ئاسەوارەکانی لێ دەکرێ.
هەر چەند کە کارناسانی ئەو بوارە لەگەڵ نۆژەن کردنەوەی تاقەوسان بە شێوەی نالۆژیکی و ناستاندارد دژایەتییان هەبوو، بەڵام ناوەندە پێوەندیدارەکان بێ گوێ دان دەستیان بە هەڵکەندنی دەوروبەری ئەو شوێنە مێژووییە کرد.
لە حاڵێکدا کە ئاسەواری مێژوویی ــ فەرهەنگیی تاقەوسان بە مەبەستی تۆمار کردنی وەکوو ئاسەوارێکی مێژوویی لە ئاستی جیهاندا ئامادە دەکرێ، کۆمەڵی کەوناراناسانی ئێران نێگەرانیان لە شێوازی نۆژەن کردنەوەی ئەو شوێنە مێژوویییە دەربڕیوه.
چالاکانی کەوناراناسی لەو باوەڕە دان، بوونی دەزگا بەهێزە سەنگ شکێنەکان و بۆڵدزێر و لۆدێرەکان لەرزەیان وە جەستەی تاقەوسان خستووە و مەترسیی خەسار گەیاندنیان بەو شوێنە مێژوویییە هەیه.
لایەنگرانی شوێنەوارە مێژوویییەکان، داواییان لە لێپرسراوانی میراتی فەرهەنگیی پارێزگای کرماشان کردووە کە لەو پێوەندییەدا وڵامدەر بن، پرسیارێک کە هەتا ئێستا بێ وڵام ماوەتەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا رێکخراوی ئەوقافی پارێزگای کرماشان بە دروست کردنی گومبەز لەسەر بینای ئیمامزادە ئیبراهیم هەڵکەوتوو لە بەردەم تاقەوسان کەند و کوسپی بۆ تۆمار کردنی ئەو شوێنە مێژووییە لە ئاستی جیهاندا دروست کردووە.
بەرزایی ئەو گومبەزانەی کە لەسەر بینای ئیمامزادە ئیبراهیم دروستی دەکەن لە ٥ میتر زیاترە و بەپێی یاسا جیهانییەکان بوونی بینا بە بەرزایی زیاتر لە ٥ میتر لەبەردەم هەر شوێنێکی مێژوویی پێش بە تۆمار کردنی دەگرێت.