کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی یەکیەتیی ژنانی دێمۆکرات لە کۆبوونەوەیەکی چەند لایەنە، لە بنکەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

14:45 - 29 خەزەڵوەر 2712

کوردستان میدیا: رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩١ی هەتاوی، یەکیەتی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لەسەر بانگهێشتی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی ئەو رێکخراوەیان کرد.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هەیئەتی یەکیەتیی ژنان بە سەرپەرەستیی هێرۆ جەڵدیانی، ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی یەکیەتیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، لەلایەن هەیئەتێک بە سەرپەرەستیی فەریبا محەممەدی بەرپرسی رێکخراوی ژنانی کۆمەڵە، پێشوازییان لێ کرا و پاشان محەممەدی باسێکی لە سەر پێکهێنانی ئەو کۆبوونەوە پێشکەش کرد.
مەبەست لە کۆبوونەوەیە تاوتۆێ کردنی پرسی ژنان‌ و کێشە ‌و لەمپەرەکانی سەر رێگای ژنان ‌و هەروەها نزیک بوونەوە لە ٢٥ی نوڤامبر رۆژی جیهانیی بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ توندوتیژی بە مەبەستی چالاکی هاوبەش لە نێوان رێکخراوەکانی کوردستانی ئێران ‌و دامەزراندن ‌و پێکهێنانی ناوەند، یان فیدراسیۆنێک کە هەموو رێکخراوەکانی ژنانی کوردستان لە دەوری خۆی کۆ بکاتەوە.
هەر یەک لە رێکخراوەکانی بەشدار لەو کۆبوونەوە راو بۆچوونی خۆیان سەبارەت بەو باسانە دەربڕی و بەرنامە و پرۆگرامی خۆیان خستە بەر نەزەری بەشدار بوان.