کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خوێندکارانی شاری مەریوان بە بۆنەی رۆژی \"پێشمەرگەی کوردستان\" بەیاننامەیەکیان دەرکرد

13:03 - 23 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: لە بەیاننامەی خوێندکارانی شاری مەریواندا هاتووە، بوونی هێزی پێشمەرگە بە رێبەرایتی پێشەوای نەمر، خەباتی ئێمە شێوازێکی فەرمی بە خۆیەوە گرت و لەو كاتەوە پێشمەرگایەتی بۆ ئێمەی كورد بۆتە ئەرك و شانازی ژیانمان.
نوسخەیەک لە بەیاننامەی خوێندکارانی زانکۆکانی پەیام نوور و ئازادی مەریوان بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە.

دەقی بەیاننامەکە:
خەڵكی بە شەرەف و ئازادیخوازی كوردستان

لەو كاتەوە كورد وەكوو نەتەوە خۆی ناسیوە و ویستویەتی بە مافی ئینسانی و رەوای خوی بگات، تووشی هێرشی نەیارانی و ئەو كەسانە دەبێتەوە، كە نایانەویت عەداڵەت ببینن و تەنانەت بە بۆنە ی قازانجی مادی خویان، ئەو راستیانە هەست پێ ناكەن كە ئێمەی كورد نەتەوەین و مافی نەتەوایەتی خۆمان ئەوێت.

هەر چەند كورد هەر لە مێژەوە لە گەڵ هەموو هێرشێك كە كراوەتە سەری بەرگری لە خوی و وڵاتەكەی كردووە، بەڵام ئەم بەرگری كردنە لە 26 سەرماوەزی سالی 1324ی هەتاوی و لەگەڵ لەدایكبوونی هێزی پێشمەرگە بەرێبەرایتی پێشەوای نەمر، خەباتی ئێمە شێوازی فەرمی گرتە خوی و لەو كاتەوە پێشمەرگایەتی بۆ ئێمەی كورد بۆتە ئەرك و شانازی ژیانمان.

كوردستانیانی وڵات پارێزی خۆشەویست

ئێمە خوێندكارانی مەریوان بۆ چەندەمین جار بەڵێنی خۆمان لەگەڵ ئامانجەكانمان نۆی دەكەینەوە و هەروەها لە رێگای ئەم بیانییەوە بە دوژمنان و خۆ فرۆشان و هەموو ئەو كەسانەی كە نایانەویت هەقیقەت ببینن، پێشمەرگە بوونی خۆمان رادەگەیەنین و بەشەرافەتی پێشمەرگایتیمان سوێند ئەخوین هەموو هەوڵ و ئامانجی ئێمە هەڵ كردنی ئاڵای بەرزی پێرۆزی كوردستانە و توڵە سەندنەوەی خوێنی رێبەران و هاوسەنگەرانی شەهیدمان بیت.

بە هیوای رزگاری یەكجاری گەلەكەمان.

خوێندكارانی زانكۆی پەیام نوور و ئازادی شاری مەریوان
22ی سەرماوەزی 2712ی کوردی