کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حكوومەتی ئەمریكا رێژیمی سووریەی بە كەڵك وەرگرتن لە مووشەكی قەدەغە كراو تاوانبار كرد

15:44 - 23 سەرماوەز 2712

كوردستان میدیا: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، هێزە نیزامییەكانی ئەرتشی سووریە مووشەكی اسكادیان بەدژی ناڕازییان بەكار هێناوە.
ویكتوریا نولاند وتیشی: رێژیمی سووریە و لە سەروی هەموانە بەشار ئەسەد دەستی بە بەكارهێنانی چەكی كۆمكوژیی كردووە.
هەواڵدەریی ئاسوشێتێد پرێس بڵاوی كردەوە، رێكخراوی ناتۆش هەواڵی بە كارهێنانی مووشەكی اسكادی لەلایەن رێژیمی سووریەوە پژراست كردۆتەوە.
چەند رۆژ لەمەوبەر گرتە ڤیدیۆیەك بڵاو كرابۆوە و تێیدا بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن هێزەكانی رێژیمی بەشار ئەسەدەوە نیشان دەدات.
هەر لەو ڤیدیۆیەدا ژمارەیەك ژن و منداڵ نیشان دەدات كە تێیدا ئاسەواری بەكار هێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن رێژیمی سووریەوە بەرچاو دەكەوێت.
كۆمەڵگای نێودەوڵەتیش لە رۆژانی رابردوودا لەهەمبەر ئەگەری بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن رێژیمی سووریەوە نیگەرانیی خۆیان دەربڕی بوو.