کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زانكۆی پەیام نووری شاری بۆكان بەدەست كێشەی نەبوونی بەڕێوەبەری و بێ‌ ئیمكاناتییەوە دەناڵێنێ‌

15:24 - 24 سەرماوەز 2712

كوردستان میدیا: خوێندكارانی زانكۆی پەیام نووری شاری بۆكان رایانگەیاندووە، هەتا ئێستا لێپرسراوانی ئەو زانكۆیە ئامادە نین كە كێشە و بێ‌ ئیمكاناتییەكانی ئەو زانكۆیە بخەنە روو.
هێنانی مامۆستایانی ناخۆجیەیی، نەبوونی سرویسی بهداشتی، هێنانی مامۆستای حق التدریس و نەدانی روونكردنەوەی پێویست لەمەڕ كتێبە دەرسییەكان لەو كێشانەن كە بەرۆكی خوێندكارانی زانكۆی پەیام نووری گرتووە.
ماڵپەڕی زریان بڵاوی كردەوە، بۆ تاوتوێ‌ كردنی ئەو كێشانە سەردانی ئەو زانكۆیەمان كرد بەڵام بەرپرسی زانكۆی پەیام نوور ئامادەی وەڵام دانەوە نەبوو.
لە شاری بۆكان سێ‌ زانكۆی ئازاد، پەیام نوور و عیلمی كاربوردی بوونی هەیە.