کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەرۆكی ئەو پەیماننامەیەی كە حیزبی دێمۆكرات لە ژنێڤاكاڵ لەپێوەندی پاراستنی مافی ژنان و منداڵان واژۆی كرد بڵاو بووە

21:39 - 26 سەرماوەز 2712

كوردستان میدیا: چەند رۆژ لەمەوبەر لە كۆبوونەوی ژنێڤاكاڵ پەیماننامەیەك لەپێوەندیی پاراستنی مافی ژنان و منداڵان لەكاتی شەڕدا واژۆ كرا و حیزبی دێمۆكرات یەكێك لەو حیزبە کوردستانیانە بوو كە پەیماننامەكەی واژۆ كرد.
رێكەوتی ٢٤ و ٢٥‌ی سەرماوەز هەیئەتێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، بە سەرپەرستی د. مێرۆ عەلیار، ئەندامی دەفتەری سیاسی و چەند حیزبی دیكەی كوردستانی ئێران، پەیماننامەی پاراستنی مافی ژنان و منداڵانیان لە كاتی شەڕدا، لە پارلەمانی كۆماری كانتۆنی ژنێف واژۆ كرد.

نوسخەیەك لەو پەیماننامەیە بەماڵپەڕی كوردستان میدیا گەیشتووە.

بەردەنگانی ماڵپەڕی کوردستان میدیا بۆ بینینی دەقی پەیماننامەكە دەتوانن سەردانی بەشی بەڵگە نامەکان بکەن.